| هه‌واڵی ده‌ره‌وه |
|
ساركۆزی: توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا جێگای نابێته‌وه
|
[15:01 , 21 Sep 2007] |
نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا جارێكی دیكه دووپاتی كرده‌وه كه توركیا جێگای له یه‌كێتی ئه‌وروپا نابێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانێت وه‌ك هاوبه‌شێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا سوود له هاوكارییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه وه‌ربگرێت.
له لێدوانێكیدا ساركۆزی ره‌تیكرده‌وه توركیا ببێتە ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌رووپا و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه توركیا كه‌وتۆته ناوجه‌رگه‌ی كیشوه‌ری ئاسیاوه و وتی: له جياتی ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتی ئه‌روپا فه‌ڕه‌نسا پێشنیار ده‌كات ئه‌و وڵاته ببێته هاوبه‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
جێگای ئاماژه‌یه نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نساش رایگه‌یاندبوو كه دژی به ئه‌ندامبوونی توركیایه له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
|
|