| هه‌واڵی ناوخۆ |
|
موفتی سوریا داوا له سوریا و توركیا و ئێران و ئێراق و لوبنان ده‌كات هه موو مافه‌كانی كورد بناسێنن
|
[09:16 , 16 Jan 2008] |
موفتی سوریا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه كورد پێویستی به ئاشتییه نه‌ك جه‌نگ.
(ئه‌حمه‌د ئه‌لدین حه‌سون)ی موفتی سوریا له وتارێكیدا له كۆنفراسێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه سه‌باره‌ت به دیالۆگ و لێك نزیكركردنه‌وه‌ی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان سازی كردبوو، موفتی سوریا رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی كوردی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد ناكات و ته‌ئكیدیشی كردۆته‌وه كه دابین كردنی ئاشتی و به‌خشینی مافه ڕه‌واكانیان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌رده‌كات.
(ئه‌حمه‌د ئه‌لدین) داواشی له سوریا و توركیا و ئێران و ئێراق و لوبنان كردووه كه مافی ته‌واوه‌تی بده‌نه كورده‌كانی دانیشتووی وڵاته‌كه‌یان و وه‌ك پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان سه‌یریان بكه‌ن، هه‌روه‌ها داواشی لێ‌كردن كه كێشه‌كانی كوردی وڵاته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
موفتی سوریا ئاشكراشی كردووه: كه كاتێك په‌كه‌كه سه‌رگه‌رمی تێكۆشان و خه‌باتی سیاسی بووه، سوریا هاوكاری كردووه، به‌ڵام كاتێك ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك و جه‌نگی دژی توركیا ده‌سپێكردووه وازی له هاوكاریكردنی ئه‌و پارته هێناوه.
NAWA سه‌رچاوه:
|
|