2010-06-07

وەستانی 2 یەكە بووە هۆی لەدەستدانی 250 میگاوات كارەبا

پلان و بەرنامە

بۆ كارەبا

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ وەزارەتی كارەبای هەرێم پلان و بەرنامەی تۆكمەو داڕێژراوی هەیە بۆ باشتركردنی ڕەوشی كارەبای كوردستان و بەرهەمهێنانی وزەی كارەباو سەبارەت بە وێستگەی دوكان وەك دەزانن كە بۆ چەندین جار بۆ هاووڵاتیانمان ڕوون كردۆتەوە ئێمە قەرزێكمان هەبوو كە بانكی دەولی دابینی كردبوو بۆ نۆژەن كردنەوەی هەردوو وێستگەی دوكان و دەربەرندیخان بە بڕی40 ملیۆن دۆلار لەسەر ئەو قەرزەی كە دابین كرابوو لە ڕێگەی بانكی دەولیەوە كە خۆیان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیارن لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكاری ئەو نۆژەن كردنەوانەی كە دەكرێ لە هەر دوو وێستگەی ناوبراو هەر خۆیان ئەو پارەیە دابین دەكەن بۆیە لەسەر ئەو بڕە پارەیە چەند گرێبەستێك واژوكرا بۆ نۆژەن كردنەوەی هەندێك لە سیستەمەكانی ئەو دوو وێستگەیە لێرەدا كە باس لە كێشەی وێستگەی دوكان كە لەو ماوەیەی دوایدا دووچاری هەندێ كێشەی تەكنیكی بوو یەكێك لەو كێشەو گرفتانە دەگەڕێتەوە بۆ یەكێك لەو گرێبەستانەی كە كرا لەو قەرزەی بانكی دەولیەوە كە گرێبەست هەبوو نێوان ئێمە و بانكی كۆمپانیای لوتهاردی ئەڵمانی كە ئەوان كاری نۆژەن كردنەوەی بریكەرەكانی وێستگەی دوكان ئێمە وەكو یەكەكانی وێستگەی دوكان كێشەیەكی ئەوتۆمان نییە وەكو تۆرباین و چەنە ڕەیتەرەكان لە حاڵەتێكی باشدان ئەو نۆژەن كردنەوەیەش بۆ هەندێ لە سیستەمەكانی ئەو وێستگەیە كراوە كە لە چوارچێوەی ئەو كارانە بریتی بوو لە چاكردنەوەی ئەو بریكەرانەی كە ئەو كۆمپانیا كاری لەسەر دەكەن لە دوای تەواوبوونی كاری چاككردنەوە لەسەر یەكێك لە بریكەرەكان كە لەبریكەری یەكەی ژمارە 3ی دوكان كێشەیەكی تەكنیكی دروست بوو، ئەویش لەبەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەو بریكەرەو هەندێ زەرەرو زیانی پێ گەیشت لەگەڵ ئەوەی كاری چاكسازی كەماوەیەكی كەم بوو تەواوكرابوو ئەو رووداوە لە 5/4 روویداو كاری چاكسازیەكە لە 4/18 تەواو بوو، واتە نەدەبوو ئەوكارە رووبدات لەبەرئەوە ماوەی چەند رۆژێك بوو كاری ئەو چاكسازیە تەواو كرابوو، ئەو كۆمپانیایەی كە كاری چاكسازی كردبوو ئەوانە كۆمپانیای تایبەتمەندن لەڕیگەی بانكی دەولیەوە گرێبەست كراوە ئەوانە نوێنەری كۆمپانیایسیمنسن ئەوانە ناردوویانە و دروست كەری ئەو بریكەرانەن، هەتائێستا لێكۆڵینەوە بەردەوامە لەو رووداوەی روویدا رۆژی پێنج شەممە كۆبوونەویەكمان گرێڕا لەگەڵ كۆمپانیای لۆتهاردی ئەڵمانی و لەگەڵ كۆمپانیای ELS ئیتاڵی ئەوانە سەرپەرشتیارن بەسەر كارەكانی كۆمپانیای لوتهاردەوە وەكو كۆمپانیایەكی راوێژكاری چاو دێریان دەكەن و لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی تێروتەسەل سەبارەت بەئەرك و كارەكانی ئەو نۆژەنكردنەوەیە و چارەسەر وكێشەو گرفتەكان و ئەورووداوانەی كەروویاندا ئەگەرچی لەڕێگەی تیمەكانمانەوە توانیمان بەهۆی بریكارێكی سپێری دیكەوە ئەو یەكەیەی كە لەكار دەرچوو بوو، بەهۆی ئەو بریكەرە ئێمە جارێكی دیكە توانیمان بیخەینە كارەوە و بكرێتە ناو تۆڕی كارەبای هەرێم، كێشەی دووەمیان هەر لەدوكان هەمان رووداو بەهەمان شێواز لەسەر بریكەرێكی دیكە لەرۆژی 5/24مانگ روویدا ئەویش وایكرد هەندێ لەبەرهەمی وێستگەی دوكان كەم بكاتەوە و نەتوانرێ بەپێی پێویست ئەوێستگەیە كاربكات، ئەویش جارێكی دیكە لەدوای گفتوگۆكردن لەگەڵ كۆمپانیا و جارێكی دیكە لەرێگەی كارمەندانی وێستگەی دوكان توانیمان چارەسەری ئەوكێشەیەش بكەین، لەڕێگەیەكی دیكەوە بۆئەوەی بتوانین ئەو تۆڕبینانەی دوكان بخەینەوە كار، ئێستا روونی دەكەمەوە بۆ هاووڵاتیان لەوكاتەدا خۆشبەختانە 3تۆڕ بایخنمان لە كۆی 5 لەوێستەگی دوكان كاردەكات، ئەو دوو یەكەی دیكەی كەكارن كات ئێمە خۆمان وەستاندوومانە و ئەوانیش ئامادەن بۆ كاركردن، بەڵام كارپێكردنی ئەو 3یەكەیە بەپشت بەستن لەسەر ەو بڕە ئاوەی كەسەرف دەكرێ كەڕێگەمان پێدراوە كەسەرفی بكەین ئەو 3تۆڕبینە كار پێ دەكەین و یەكەكانی دوكان هەمووی ئامادەن و كاریان پێ دەكەین، كێشەی دووەممان كە هەر لەمانگی 5 ئەویش هۆیەكی سەرەكی بوو بۆ كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا و كاری كردە سەر بەنامەی كارەبا ئەویش كێشەی وێستگەی 500 مێگاواتی هەولێربوو.

كێشەی تەكنیكی هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی كارەبا

لەو وێستگەیەدا 2یەكە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە لەكار كەوت كەتوانای هەریەكەیان 125 مێگاواتە ئەوەیان كارێكی راستەوخۆی كردە سەر بوونی كاتژمێرەكانی كارەبا بۆ هاووڵاتیان هەتائێستاش 4یەكەیەی هەولێر لەكۆی ئەو 4یەكەیە تەنها 2یەكە كاردەكات، دوویەكەیان لەكاردان ئەو دوو یەكەیەی دیكەیان ئێستا كۆمپانیای جەنەرەڵ ئەلیكتریك لەشوێنی پڕۆژەكەیەو خەریكی كاری چاككردنەوەیەتی، وەك ئاشكراشە ئەوە پڕۆژەیەكی وەبەرهێنانە واتە كار پێكردن و كاری چاكسازی لەئەستۆی وەبەرهێنەرە، ئێمە وەكو وەزارەتی كارەبا تەنها گرێبەستمان لەگەڵیاندا هەیە ئێمە ئەوكارەبایەیان لێ دەكڕین و سووتەمەنیان بۆ دابین دەكەین واتە ئێمە وەكو وەزارەتی كارەبا بەرپرس نین لەكارپێكردن و كاری چاكسازی ئەو وێستگەیە بەڵكو وەبەرهێنەر خۆیان بەرپەسن و ئەوان گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیابیانیەكان بۆكارپێكردنی ئەو یەكانە، ئێستاش كاری، تێدا دەكەن و پێشبینی دەكەین لەماوەی چەند رۆژێكی دیكەدا ئەو دوویەكەیە یەكێكیان كەیەكەی ژمارە 3یە بگەڕێتەوە ناو تۆڕی كارەبای هەرێم یەكەی دیكەشیان كە كارناكات ئەویش هەر كاری تێدا بەردەوامە، بەڵام كاتەكەی ناتواتین دیاری بكەین بزانین كەی تەواو دەبێ دواتر بەڕێوەبەری گشتی بەرهەم هێنانی وزەی كارەبا گوتی: ئامانجی سەرەكی ئێمە دابینكردنی 20 كاتژمێری كارەبایە بۆ هاووڵاتیان بەپشت بەستن بەو یەكانەی كەلەبەر دەستماندایە و پشت بەبەرهەمی ئەو وێستگانە دەبەستین كە دەچێتە ناو تۆڕی كارەبای هەرێم بەڵام وێستگەیەكی تازەی وەكو وێستگەی 500مێگاواتی هەولێر وێتگەیەكی گازیەو 2 ساڵە كار دەكات و پێشیینی نەدەكرا ئەوكێشە تەكنیكیەی تێدا رووبدات و ببێتە هۆی وەستانی ئەو 2تۆڕباینە لەسەربنەمای ئەوە ئێمە پلانی خۆمان دانا بۆ مانگی 5، بەڵام دەرچوونی ئەو 2 یەكەیە بووەهۆكاری لەدەستدانی 250 مێگاوات لەسەر تۆڕی كارەبای هەرێم ئەوەی وای كرد كەئێمە نەتوانین ئەو بەرنامەیە بەدەست بێنین، هەرچەندە هەوڵدرا لەڕێگەی وێستگەی دوكان و دەربەندیخانەوە ئێمە بتوانین قەرەبووی بڕێك لەوكارەبایە بكەینەوە كە لە هەولێر لەدەستماندابوو، ئامانجی ئێمە ئەوەیەكە لەمانگی 6 نزیكەی 18 كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین، بەڵام وەكو پێشتریش ئاماژەمان پێدا بۆ هاووڵاتیان كە ئەو 18كاتژمێرە كارەبایەی كەهەوڵ دەدەین دابینی بكەین لەوانەیە جێگیر نەبێ هەتا كۆتایی مانگ، چونكە كێشەی تەكنیكی گەر رووبدات ئەوا كاریگەری بۆ سەر هەبوونی كارەبا و كەمی كارەبا دەبێ.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌