2010-06-08

دەتوانم بڵێم لەو سەردانەدا پەیوەندیی نێوان هەردوولامان دەكەوێتە قۆناغێكی پێشكەوتوو،

ئەو قۆناغەش لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن و یارمەتیی یەكترو ژیانی ئارام و سەقامگیر دەبێت

* بەرێزم ئێوە دوای 6 ساڵ دابڕان سەردانی توركیاتان كرد لەگەڵ بەرێز ئەحمەد داوود ئۆغلۆ و سەرۆك وەزیران ئۆردوگان كۆبوونەوە، دیدارو كۆبوونەوەكانتان چۆن بەڕێوەچوون؟

سەڕۆكی كوردستان: بەڕاستی دیدارەكانمان زۆرباش بوون، ئێمە دەربارەی چەندین پرسی گرنگ قسەمانكرد و (بابەتی زۆریشمان باسكرد).

پەیوەندیی زۆرباشتر لەنێوان ئێمەدا بناغەی بۆ دانراو لەمەولا هیچ ناكۆكییەك لەنێوانماندا نابێت، لەمەولا پەیوەندیی ئێمە دۆستانەو برایانە دەبێت، هیوادارم ئەو رەوشە هەروا بەردەوام بێت و ئێمە وەكو میللەتی كورد هیوادارین ئێراق و توركیا هەمیشە لەخێرو خۆشیدابێت.

* كەواتە بەو سەردانەی ئێوە و دیدارتان لەگەڵ بەرپرسانی توركیا پەیوەندییەكانتان، واتا ئیدارەی هەرێمی كوردستان و توركیا لە چ ڕەوشێك و لەچ بارودۆخێكدا دەبێت؟ واتا لەمەولا چۆن دەبێت؟

سەرۆكی كوردستان: بەڵێ دەتوانم بڵێم لەوسەردانەدا پەیوەندی نێوان هەردوولامان دەكەوێتە قۆناغێكی پێشكەوتوو، ئەو قۆناغەش لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن و یارمەتیی یەكترو ژیانی ئارام و سەقامگیر دەبێت.

* پێتانوایە بۆ زیاتر سەرخستنی دۆستایەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا چی بكرێت باشە؟

 سەرۆكی كوردستان: پێویستە بەیەكەوە دانیشین و پێویستمان بە لەیەك گەیشتن هەیە، لەبەرئەوەی ئێمە برای یەكین و دراوسێی یەكین و بەرژەوەندیەكانمان هەمووی پێكەوەیە پێویستە ئێمە پێكەوە بەبرایانە بژین نەك بەناخۆشی و توندوتیژی.

* پەیوەندی ئابووری نێوان توركیاو هەرێم چۆنە؟

سەرۆكی كوردستان: پەیوەندی ئابووری نێوانمان پڕ باشە، زۆرترین ئەو كۆمپانیانەی لەهەرێمی كوردستان كاردەكەن، كۆمپانیای توركین.

*لەنێوان توركیا و هەرێمی كوردستان مەسەلەی تیرۆر، پرسگەلێكی مەزنە، بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە چۆن بیردەكەنەوە؟

سەرۆكی كوردستان: ئەو پرۆسەیەی كە جەنابی سەرۆك وەزیران و حزبەكەیان دەستیانپێكردووە بۆسیاسەتی كرانەوە، باشترین رێگەیە بۆچارەسەركردنی ئەو كێشەیە، چونكە ئەوكێشەیە بەشەڕ چارەسەرنابێت و پێویستە بەشێوەیەكی ئاشتی و دیموكراتی بێتە چارەسەركردن، ئەو پرۆسەیەی كەجەنابی سەرۆكی وەزیران دەستی پێكردووە، ئێمە پشتیوانی لێدەكەین، ئومێدی منیش ئەوەیە كەمیللەتی كورد تەجاوبی ئەو پرۆسەیە بكەن.

* هەر لەم چوارچێوەیەدا لەئەنقەرە ئەحمەد تورك و سەلاحەددین دەمیرتاش هاتنە لای جەنابتان ئێوە لەسەر ئەو مەسەلەیە قسەتان كرد؟

سەرۆكی كوردستان: بەڵێ، ئێمە باسمان كرد و بەئەوانیشم گوت كە بۆچوونی من ئەوەیە، ئێوە پشتەوانی لەپڕۆسەكەی جەنابی ئەردۆگان بكەن، هەرچەندە لەوانەیە كۆسپ زۆر بن و وەكو پێویست هەنگاو نەهاوێژرایە، بێ ئەم پڕۆسەیە، پڕۆسەیەكی گرنگە بۆ میللەتی كورد و پێویستە ئێوە لەچاوتان هەبێت و پشتیوانی لێ بكەن، چونكە ئەوە پتر لەبەرژەوەندی میللەتی كورد دایە.

* پێشكەوتنی دیموكراتی لەتوركیا چۆن دەبینن؟

سەرۆكی كوردستان: بەبۆچوونی من هەنگاوی باش هاوێژراون، بەڵام كەموكوڕیش زۆرن.

* ئێوە تەرەتە شەش چۆن دەبینن؟

سەرۆكی كوردستان: ئەویش هەنگاوێكی زۆر گرنگە، تەلەفزیۆنێك لەتوركیا بەزمانی كوردی بێتە كردنەوە، ئەوە لەخۆیدا هەنگاوێكی مەزنە.

* بەرنامەكانی چۆن دەبینن؟

سەرۆكی كوردستان: بەرنامەكانیشی باشن، من زۆرجار سەیری دەكەم.

* زۆرجار لەهەرێمەوە تەلەفۆن بۆ بەرنامەكەی ئێمە دەكرێن، ئێوە زیاتر سەیری كام بەرنامەی تەرەتە شەش دەكەن؟

سەرۆكی كوردستان: لەڕاستیدا، كاتی زۆرم نییە زۆر سەیری تەلەفزیۆنان بكەم، بەڵام زۆرجار من سەیری تەرەتە شەشم كردووە و بەرنامەكەی ئێوەش خۆشە.

* كاتی خۆی لەبەرنامەی كەسك و سۆر باسی باوكی ئێوە بەڕێز مستەفا بارزانی كرا، ئێوە چۆن ئەو بەرنامەتان بینی؟

سەرۆكی كوردستان: من ئەو بەرنامەیەم بینی، بەڕاستی بەرنامەیەك بوو، ئێمە دەستخۆشی لێدەكەین، لەوەی ئەو بەرنامەیەی كرد، كە بەرنامەیەكی زۆر بەقیمەت بوو.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌