2010-06-08

گەلێك رۆژنامە و رۆژنامەنووس دەیانەوێت لەرێگەی‮ ‬ناشیرنكردنی‮ ‬دەسەڵات و هێرشكردنە سەر لایەنە بەرپرسەكان و باسكردنی‮ ‬ژیانی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەندێك گرووپ و كەسایەتی،‮ ‬ناوبانگ بۆخۆیان پەیدا بكەن

دیمانە‮: ‬جەمال گردەسۆری
بۆ قسەكردن دەربارەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬و شرۆڤەكردنی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬كاری‮ ‬رۆژنامەوانی‮ ‬و پیشەییبوون و بەرپرسیارێتی‮ ‬و پابەندبوون بە‮ ‬یاساو دۆخی‮ ‬رۆژنامەوانی‮ ‬كوردی،چەند پرسیارێكمان لە بەرێز‮ ‬غازی‮ ‬حەسەن سەرنووسەری‮ ‬هەفتەنامەی‮( ‬بارزان نیوز‮) ‬كرد،‮ ‬بەم شێوەیە وەڵامی‮ ‬داینەوە‮. ‬
‮❊ ‬رۆژنامەگەریی‮ ‬كوردی‮ ‬لەنێوان ئازادی‮ ‬وپیشەیی‮ ‬بوون و بەرپرسێتیدا لەكوردستان بە ئاقاریكدا چووە دەهێنێت قسەی‮ ‬لەبارەوە بكرێت،‮ ‬قسەتان لەوبارەوە چییە؟
‮- ‬گەلێكجاران هاوسەنگی‮ ‬لەنێوان سێ دونیای‮ ‬لێكجودا لە بەرپرسێتی،‮ ‬یانژی‮ ‬چەند بەرپرسێتییەك كارێكی‮ ‬قورسە،‮ ‬تەنیا ئەوانە دەتوانن ئەم كارانە راپەڕێنن كە دەتوانن قوربانی‮ ‬بەهەندێك لەئازادی‮ ‬و مافەكانی‮ ‬خۆیان بدەن‮. ‬هەندێك كەس ئامادە نینە نەك تەنیا بەشێك لەئازادی‮ ‬خۆیان پێشكەشی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ئازادی‮ ‬بۆخەڵكی‮ ‬بكەن،‮ ‬بەڵكە ئامادە نینە،‮ ‬تەنیا رستەیەكیش لە نووسینەكانیان كە پڕیەتی‮ ‬لە خودویستی‮ ‬و خۆویستی‮ ‬و زاڵكردنی‮ ‬ئازادی‮ ‬تاكەسانەی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەر تەواوی‮ ‬مافە‮ ‬یاسایی‮ ‬و‮ ‬بنەما مۆدێرنەكانی‮ ‬كۆمەلگه‮. ‬بەپێچەوانە دەیەوێت رێبازە كلاسیكییە تێكشاوەكەی‮ (‬من راستم،‮ ‬بڕوا بەمن بكەن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬من دەیبێژم پاشەگەزی‮ ‬تیدا نییە،‮ ‬گفتوگۆم مەكە‮) ‬بەڵام لەژێر فەلسەفەیەكی‮ ‬لیبرالانەی‮ ‬نوێدا بڵاوبكاتەوە‮. ‬من ئازادێكی‮ ‬دیكتاتۆر زۆر بە ترسناكتر له دیكتاتۆرێكی‮ ‬سەركوتكەر دەبینم،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬یەكەمیان زۆر ئاساییە فریوی‮ ‬خەڵك بدات،‮ ‬موزایەدە بكات‮. ‬
كەسانێك هەیە دەڵیت بڕوا بەمیتۆدی‮ ‬بیركردنەوەی‮ (‬ئازاد،‮ ‬راستەقینە‮)‬ی‮ ‬من بكەن،‮ ‬ئەم خۆسەپێنیە جۆرێك لە كوشتنی‮ ‬ئازادی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬بۆچوونەكانی‮ ‬تێدایە،‮ ‬مافی‮ ‬ئازادانەی‮ ‬بڕیارو بیركردنەوەی‮ ‬خەڵك تەفروتون دەكات‮. ‬بۆیە مەرج نییە ئازادێك دیموكراسی‮ ‬بێت،‮ ‬بەڵام مەرجە هەموو دیموكراسێك ئازاد بێت‮. ‬كەوایە كەلایەنی‮ ‬دیموكراسیمان هەڵبژارد،‮ ‬بێ لێكۆلینەوەو دەسەڵاتی‮ ‬یاسا،‮ ‬دەسەڵات بە هێرش و ناشیرنكردنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬و فشارو بڕیار پێشەكیانەو تاكڕەویی‮ ‬لە‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬كێشەكان نابردرێت‮. ‬
پێم وایە رەوشی‮ ‬ئازادی‮ ‬لە راگەیاندن و رۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬خەریكە پێچەوانەی‮ ‬پیسەی‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬هەنگاو دەنێت،‮ ‬چونكە هەندیك رۆژنامەنووس و رۆژنامە خۆیان كردۆتە بەشێك لە كێشەكان،‮ ‬وەكو لایەنی‮ ‬تاوانبارو دادوەر بڕیار دەدەن،‮ ‬تەنیا هەندێكجار لەجیاتی‮ ‬هەموو میللەتیش قسە دەكەن‮. ‬زۆر لایان ئاساییە بڵێن ئەمە بۆچوون و هەڵوێستی‮ ‬هەموو خەڵكە،‮ ‬هەموان دەزانین كێ لەپشت ئەم تاوانانەیە‮. ‬پەنجە بۆ ناوی‮ ‬هەندێك كەس و لایەن درێژ بكرێت،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬هێچ بەڵگەیەكی‮ ‬برواپێهێنەر بڵاوبكەنەوە‮.‬
‮ ‬پرۆفیشنالی‮ ‬لەرۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬رۆلێكی‮ ‬زۆر لاواز دەگێرێت،‮ ‬تەنیا لەهەندێك بواردا گومان لە بوونیشی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬من باسی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬و كۆلیژ ناكەم،‮ ‬باسی‮ ‬شەرەفی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬دەكەم،‮ ‬باسی‮ ‬بەهاكانی‮ ‬ئازادی‮ ‬و دەربڕین و دەستخستنی‮ ‬زانیاری‮ ‬لەقازانجی‮ ‬گشتی‮ ‬دەكەم‮. ‬باسی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬رۆژنامەنووس و هاووڵاتی‮ ‬دەكەم،‮ ‬باسی‮ ‬ئەوە ناكەم بەرپرسێك بەدەستێك دەسەڵاتی‮ ‬ئازاد بوون لە بڵاوكردنەوەت دژی‮ ‬ناحەزو لایەنە ناكۆكەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەداتێ و بەدەستێكیش زمانت دەبڕێت‮. ‬ئەوە خۆت بەئازدانە ئەم شێوازەت هەڵبژاردووە،‮ ‬خۆشت لە دەرەنجامەكەی‮ ‬بەرپرس دەبیت‮.‬
ناكرێت تۆ لە دەستخستنی‮ ‬پارەو ریكلام كردن بۆ لایەنە دژ بەیەكەكان ئازاد بیت? بەڵام لەرەخنە گرتن تەنیا چەند لایەك بكەیتە ئامانجی‮ ‬خۆت،‮ ‬ئەمجۆرە هەڵسوكەوتە بەشێك لەبەرپرسێتی‮ ‬و شەرەفی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬دەخاتە ژێر پرسیارەوە‮. ‬بۆیە كاتێك ئازادی‮ ‬خۆت،‮ ‬بەقوربانی‮ ‬ناوبانگت دەكەیت،‮ ‬پێم وایە پیشەی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬رووبەرووی‮ ‬شێوان و دڵەراوكێ دەكەیت‮. ‬
پێم وایە چەمكی‮ ‬ئازادی‮ ‬و تێگەیشتن لەئازادی‮ ‬و ئازادی‮ ‬رۆژنامەگەریمان بەخراپ بەكارهێناوە،‮ ‬لەكاتی‮ ‬یەكسان بوون لەبەرامبەر بەرژەوەندییەكان كێشە نییە،‮ ‬بەڵام كاتێك بەرپرسێتی‮ ‬دێتە ئاراوە،‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬وڵات و چاكسازی‮ ‬و پیداچوونەوە دێتە ئاراوە،‮ ‬گومان دێخرێتە سەر لایەنی‮ ‬جێبەجێكردن و ئەو‮ ‬یەكسانییە نامێنێت،‮ ‬كە پێشتر بانگەشەیان بۆ دەكرد‮. ‬
‮❊ ‬پابەند نەبوون بە‮ ‬یاسا دۆخی‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬بە ئاراستەیەكی‮ ‬ناخۆشی‮ ‬بردووە،‮ ‬ئێوە لەوبارەوە چی‮ ‬دەڵێن؟
‮- ‬بێگومان هێندەی‮ ‬كێشەی‮ ‬هوشیاری‮ ‬و لێكدانەوەی‮ ‬یاسا هەیە،‮ ‬هێندە كێشەمان لە خودی‮ ‬یاساكانەوە نییە،‮ ‬ماوەیەك وەكو مۆدە بچوكترین رەخنەو كێشە باسكرایە،‮ ‬پەنا وەبەر دادگاو لێپێچینەوە لە داداگا دەبرردرا‮. ‬ئەمە راستە لایەنێكی‮ ‬ئیجابی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬وابەستەبوون بە‮ ‬یاسا دەگەیەنێت،‮ ‬بەڵام كارەكەی‮ ‬ئێمە هێندەی‮ ‬لە خۆدزینەوە لەیاساو نواندن دەچوو،‮ ‬هێندە ئیلتزام بە گیانی‮ ‬یاساوە نەبووە‮. ‬یاسای‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬هێندەی‮ ‬ئازادی‮ ‬داوەتە رۆژنامەنووس،‮ ‬چارەگی‮ ‬ئەوەش دەسەلاتی‮ ‬لێپێچێنەوە بۆ سەرپێچیكەران دیاری‮ ‬نەكردووە‮. ‬لەم حالەتەدا كەسانێك بەئاسانی‮ ‬دەتوانن ئازادی‮ ‬و‮ ‬یاساش بە هەموو رەهەندەكانییەوە لەقازانجی‮ ‬خودی‮ ‬خۆیان بەكاربهێنن‮. ‬كارێكی‮ ‬خراپ دەكرێت ئەگەر رۆژنامەنووسان پابەندی‮ ‬یاسا نەبن،‮ ‬چونكەرۆژنامەكان بەگشتی‮ ‬لەژێر نێوی‮ ‬پێشێلكاری‮ ‬یاساوە رەخنە لەدەسەڵات دەگرن،‮ ‬كارێكی‮ ‬نەشیاو دەكەن،‮ ‬ئەگەر خۆیان گاڵتە بە‮ ‬یاساو رێوشوێنی‮ ‬یاسایی‮ ‬لە بڵاوكردنەوەو رەخنەگرتن نەگرنە بەر‮. ‬یاخود وای‮ ‬دابنێن رۆژنامەنووس دەبێت لەسەروی‮ ‬هەموجۆرە‮ ‬یاسایێك بێت،‮ ‬رۆژنامەنووسانی‮ ‬سەر بە لایەنەكانی‮ ‬دەسەڵات بێ جیاكردنەوە بە نۆكەر ناوببرێت،‮ ‬كەچی‮ ‬خۆشی‮ ‬لەژێر دروشمی‮ ‬دیكەوە بێ ئاوردانەوە بەلای‮ ‬چەپ و راستی‮ ‬خۆی‮ ‬خزمەتی‮ ‬رەتێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خنكاو لەئایدیۆلۆژیا بكات‮.‬
‮ ‬یاسا جیاوازی‮ ‬ناكات،‮ ‬ئەگەر فەوزاو لایەنگیری‮ ‬لێبگەڕێت،‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬راستەقینە،‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬دیموكرات هێندەی‮ ‬كار بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬یاسا دەكات،‮ ‬بەهیچ شێوەیەك بیر لە بەرژەوەندی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬ناكاتەوە‮.‬
‮❊ ‬ئەوەی‮ ‬كەتێبینی‮ ‬دەكرێ لەرۆژنامەگەریی‮ ‬كوردیدا ئیتیك و بەرپرسیاریەتی‮ ‬پشت گوێ دەخرێ كەمایەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬قەیرانە ئێوە دەڵین چی؟
‮- ‬پرسیارەكە زۆر گشتییە،‮ ‬ئێوە دەتانەوێت بڵێن هەموو رۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬ئیتیك و بەرپرسیاریەتی‮ ‬بایەخی‮ ‬پێنادرێت،‮ ‬نازانم بۆ دەبێت لەبەر چەند دیاردەو چەند رۆژنامەیەكدا سەرتاپای‮ ‬بزاڤی‮ ‬رۆژنامەگەری،‮ ‬هەموو رۆژنامەو بڵاوكراوەیەكی‮ ‬كوردی‮ ‬بەوە وەسف بكرێت كەبزاڤەكە بەرەو قەیران دەبات‮. ‬راستە ئێستا بەهۆی‮ ‬نەمانی‮ ‬ئاراستەیەكی‮ ‬دیاریكراو،‮ ‬زۆربوون بلاوكراوەو مینبەرەكانی‮ ‬راگەیاندن،‮ ‬ئەرك و بۆچوون و شێوازی‮ ‬كاری‮ ‬رۆژنامەگەریش دابەش بووە،‮ ‬بۆیە زۆر ئاساییە لەم حالەتەدا پێشێلكاری‮ ‬مافی‮ ‬خوێنەرو بەرامبەر ئەنجام بدرێت،‮ ‬ئەنتیك هێندە بایەخی‮ ‬پێنەدرێت،‮ ‬رۆژنامە لەپێناو بەدیهێنانی‮ ‬خواست و بەرنماەی‮ ‬تاكەكەسی‮ ‬دەربچێت،‮ ‬نەك هاووڵاتیان و مافە گشتییەكان،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬رۆژنامەنووس دروست بوون،‮ ‬كە هەندێكیان لەژێر قۆناغی‮ ‬تاقی‮ ‬كردنەوەو خۆ سەلماندن و هەشیانە هێندە بەتەوژم كاردەكەن،‮ ‬لە چەند رۆژنامەو دەزگایەكی‮ ‬راگەیاندن لەیەك كاتدا كاردەكەن،‮ ‬هەشیانە پێی‮ ‬ئاساییە لە رۆژنامەی‮ ‬بەرهەڵستكارو دەسەلات وەكو‮ ‬یەك كار بكات‮. ‬هەشیانە كار دەكات لەبنەڕەتدا جیاوازی‮ ‬لەنیوان هێلی‮ ‬سیاسی‮ ‬و فكری‮ ‬و رۆشنبیری‮ ‬رۆژنامەو دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندن ناكات،‮ ‬هەواڵ كۆدەكاتەوەو بۆ بڵاوكردنەوەی‮ ‬دەنێرێت‮. ‬بۆیە شتێكی‮ ‬سروشتییە،‮ ‬لە حالەتی‮ ‬ناسروشتیدا ئینتیك و بەرپرسێتیەتی‮ ‬لەو ئاساتە نەبێت كە شەرەفی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬دیاریكردووە‮. ‬یاخود‮ ‬یاسای‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬و ریككەوتنە گشتییە نیودەولەتییەكان بڕیاریان لێداوە‮.‬
هەندێك سەرەتا وەكو ئەنتیكی‮ ‬رۆژنامەوانی‮ ‬رەچاو بكرێت لەوانە‮ : ‬رەشت بەرزی‮ ‬و راستگۆیی‮ ‬لەكاركردندا،‮ ‬بابەتی‮ ‬بوون و بێلایەنی‮ ‬لە كاتی‮ ‬مامەلە كردن لەگەڵ زانیارییەكان و ویژدان و سەربەخۆیی‮ ‬لە راپەراندنی‮ ‬كارەكەی‮ ‬پێویستە،‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵ لەبەرچاو بگرێت و دەسەلاتی‮ ‬رۆژنامە وەكو سەرچاوەیەكی‮ ‬هەڕەشە دژی‮ ‬هیچ كەس‮ ‬و لایەنێك بەكارنەهێنێت خۆی‮ ‬نەكاتە بڕیار دەرو بەشێك لەرووداوەكان و دەرەنجامەكان،‮ ‬كاتێك رۆژنامەنووس دەبێت بەشێك لە پرۆژە نهێنییەكان لەپێناو دەستخستنی‮ ‬دەسكەوتی‮ ‬مادی،‮ ‬ئەوە زۆر ئاساییە سەربەخۆیی‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬وەكو پیشە بكەوێتە ژێر پرسیارەوە،‮ ‬كەپێم وایە بەهۆی‮ ‬فساری‮ ‬دارایی‮ ‬و وابەستەیی‮ ‬ژێرواژێرو رایەلە نهێنییەكانی‮ ‬هەندێك رۆژنامەو رۆژنامەنووس بە دەزگە ئەمنی‮ ‬و لایەنە سیاسییەكانەوە وای‮ ‬كردووە پیسەی‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬لە حالەتی‮ ‬هەنووكەدا ژمارەیەك ئەگەرو تەنگەژە لەگەڵ خۆی‮ ‬بهینێت‮.‬
گەلێك رۆژنامە و رۆژنامەنووس دەیانەوێت لەرێگەی‮ ‬ناشیرنكردنی‮ ‬دەسەڵات و هێرشكردنە سەر لایەنە بەرپرسەكان و باسكردنی‮ ‬ژیانی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەندێك گرووپ و كەسایەتی،‮ ‬ناوبانگ بۆخۆیان پەیدا بكەن،‮ ‬یاخود وا لە خوێنەر بگەیەنن،‮ ‬كە سەربەخۆ و ئەهلی‮ ‬و بێلایەنن‮. ‬كاتێك وەكو پرۆفیشنال و پیشەی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬سەیری‮ ‬ئەم دیاردەیە دەكرێت،‮ ‬یەكسەر هەست بە هەژاری‮ ‬و كەم توانایی‮ ‬و كورتبینی‮ ‬ئەمجۆرە رۆژنامەنووسییە دەكرێت،‮ ‬چونكە تەنیا بەیەك ئاراستەو لەپێناو‮ ‬یەك ویستی‮ ‬كاتی‮ ‬و هەنوكەیی‮ ‬كار دەكەن‮.‬
من پێم وایە مەسەلەی‮ ‬ئینتیك و‮ ‬ناوزراندن گەیشتۆتە ئاستی‮ ‬پێشیلكردنی‮ ‬مافی‮ ‬تاكەكەس و هاووڵاتیان،‮ ‬گەلێك جار دەگاتە ئاستێك كە كاریگەری‮ ‬سلبی‮ ‬لەسەر ئاسایشی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و دەروونی‮ ‬خوێنەرو بینەرو گوێگر دروست دەكەن‮. ‬بەجۆرێك وەكو ئەوەی‮ ‬هاووڵاتیان تۆمەتبار‮ ‬یەكەم بن،‮ ‬لەوەی‮ ‬دەیانەوێت بەئاشتی‮ ‬و دوور لەئاژاوەو گێرەشێوێنی‮ ‬راگەیاندن ژیان بەسەر ببەن‮. ‬
گاڤی‮ ‬ئەوەیە پێداچوونەوه بە‮ ‬یاسای‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬و پێكهاتەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬كوردی‮ ‬بكرێت،‮ ‬لەژێر نێوی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئەهلی‮ ‬بوون مافی‮ ‬هاووڵاتیان نەكرێتە قوربانی‮ (‬رەخنەگرتن و ریسواكردنی‮ ‬دەسەڵات و لەبەریەك هەڵوشانەوەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬ژیان و خزمەتگوزاری‮). ‬بەهەمان شێوەش لە ژێر نێوی‮ ‬داكۆكی‮ ‬لە دەسەلاتی‮ ‬گشتی‮ ‬و دەسكەوتەكانی‮ ‬میللەت راستییەكان پەردەپۆش نەكرێت،‮ ‬هەروەسا لەجیاتی‮ ‬ئەوە كاربكرێت دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندن بۆ وشیار كردنەوەی‮ ‬هاووڵاتیان و گەیاندنی‮ ‬راستی‮ ‬رووداوەكان و بەرفرەكردنی‮ ‬سەرچاوەكانی‮ ‬زانیاری‮ ‬بۆ خوێنەر بەكار بهێنرێت‮. ‬خراپترین جۆری‮ ‬رۆژنامە ئەوەیە خوێنەر فریو بدات و راستییەكان لەپێناو فرۆشتنی‮ ‬دانەكانیان ئاوەژۆ بكاتەوە،‮ ‬یاخود‮ ‬بەپێچەوانە دەسەڵات لەخۆی‮ ‬رازی‮ ‬بكات‮..‬ باشترین ئێنیك ئەوەیە لە بێلایەن بین لە رووداوەكان و سەربەخۆ بین لە گەیاندنی‮ ‬زانیارییەكان و بەرپرسانە هەڵسوكەوت بكرێت لە بلاوكردنەوەو پەخش كردنی‮ ‬رۆژنامەكاندا،‮ ‬لەوانەش گرینگتر ئەوەیە راستگۆیی‮ ‬و ویژدان بەقوربانی‮ ‬دەسكەوتە كاتییەكان لە پارەو نێوبانگ نەكرێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌