2010-06-09

عەلی عەبدولهادی 
وڵاتمان بە قۆناغێكی زۆر سەخت و دژوار تێدەپەڕێت، قۆناغێك كە پرۆسەی سیاسی تێكهەڵكێشراو لەگەڵ پرۆسەی بونیادنانی دەوڵەتی ئێراقی لەسەر بنەمای دەستووریی دیموكراسی فیدڕالی فرەیی سیاسی فراوان كارا دەبێت، هەروەها پرۆسەكانی نەهێشتنی شوێنەوار و پاشماوەكانی رژێمی ستەمكاری پێشوو و پێكهێنانەوەی هەیكەلی ئابووری ئێراقی، لەگەڵ فاكتەری نێودەوڵەتی و هەرێمی ئەستەمێكی دیكەیان بەسەر رەوشی نالەباری ئێراقدا هێناوە، كە لەتەك هێزی تیرۆریبەعسیتەكفیریدژانێیان خستووەتە بەردەم گەل و هێزە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان، كە پرۆسەی سیاسی وەكو رێبازێك بۆ بەدیهێنانی بونیادنانی ئێراقێكی دیموكراسی فیدڕالی بە سەروەری تەواو پشت پێبەستووە، كەچی ئەمڕۆكە دووچاری رەوشێكی سەخت و دژوار بووەتەوە، كە لە زیادبوونی ناكۆكی نێوان پێكهاتەكانی رەنگی داوەتەوە، ناكۆكییەكان گەیشتوونەتە رادەی هەڕەشەكردن لە رەوشی ئێستا و داواكردن لە ئەنجومەنی ئاسایش تاوەكو ئێراق لەژێر بەندی حەوتەمی پەیماننامەی رێكخراوی نێودەوڵەتی بهێلێتەوە، لەو كاتەی گەلەكەمان و هێزە نیشتمانییەكانی بەپەرۆشی ئەوەن ئێراق لە كۆت و سزاكانی رزگار بكەن و پشتیوانی لە وڵات و بەدەستهێنانەوەی سەروەرە نیشتمانییەكەی دەكەن. لەژێر سایەی ئەو ململانێیە چڕە دەربارەی ئایندەی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی ئێراقدا، رەوشەكە هەموو ئەگەرێكی گرێدراو بە بڕی توانای پارت و بارستە سیاسییەكان لە بەردەوام بوون لەسەر شێوازی هاوبەندی نیشتیمانی بەتوانا بۆ دەرهێنانی وڵات لە قەیرانی سیاسی ئێستای لەخۆ دەگرێت، بۆ ئەوەی ئێراق بخەنە سەر رێگای تەواوكردنی بونیادی سیستمی دیموكراسی و ئاوەدانكردنەوە، كە پێویستی بە پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی هاوبەشی نیشتیمانی راستەقینە هەیە، بۆ ئەوەی وڵات لە رەوشی نالەباری ئێستای دەرباز بكات و ئێراق ببێتە نیشتمانێكی سەربەخۆ و دەرفەت لەبەردەم دوژمنانی گەلەكەمان و مەڵاسەدەران لە ئەزموونی سیاسیمان نەهێلین. لە ئەزموونی گەلاندا مێژوو سەلماندویەتی كەوا هەر دەست تێوەردانێكی دەرەكی لە كاروباری هەر وڵاتێك بڕیاری نیشتمانیی زەوت دەكات و زۆر ئەستەمە رۆژەڤ و بەرژەوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان لەگەڵ پێداویستی وڵاتمان و بەرژوەندییەكانی گەلی ئێراقمان هاوتا بێت. لیستە براوەكانی هەڵبژاردن دەبێت چیتر خۆیان لە ماف و ئەركەكانیان نەدزنەوەو هەڵوێستیان لە ئاستی بەرپرسیارێتی نیشتیمانی بێت و لەبەر بەرژەوەندی گەل و نیشتیمان دەستبەرداری هەندێ مافی كەسی خۆیان بن، لەبەر ئەوەی هیچ راست و رەوان نیە چارەنووسی وڵاتمان و ویستی گەلمان بە هەڵوێستی نێودەوڵەتی و هەرێمییەوە گرێبدەین كە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان و چاوتێبڕین لە وڵاتمان كار دەكەن. لەسایەی ئەو رەوشە نالەبارەی ئێستادا رێكەوتنی نێوان هەردوو لیستی دەوڵەتی یاسا و ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ تواندنەوەی بەفری نێوان بارستە سیاسییەكان بە هەنگاوێك لەسەر رێگای راست دادەنرێت، هاوپەیمانی كوردستانی پشتیوانی و پیرۆزبایی لەو رێكەوتنە كرد و رەزامەندیشی بۆ چوونە نێو ئەو هاوپەیمانەتییە تازەیە دەربڕی، كە كراوەنەی خۆی بەرووی بارستە سیاسییەكانی دیكە بۆ بەشداریكردن و فراوانكردنی هاوپەیمانەتییەكە لەسەر بنەمای هاوبەشێتی راستەقینە و پەراوێز نەخستنی هیچ لایەنێك دەربڕیووە، بۆ ئەمەیش پشت بە پڕۆژەی بەرنامەیەكی نیشتیمانی دەبەستێت كە حكومەتی داهاتوو لەبەردەم پەرلەمان پابەند بوونی خۆی بۆ دووپات بكاتەوە. بێجگە لەوەی گەلمان و هەموو پەرۆشانی سەلامەتی و سەركەوتنی پڕۆسەی سیاسی چاویان لەوەیە لە راگەیاندن و دیاریكردنی ناوی سەرۆك وەزیرانی تازە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی تازەی خاوەن دیرۆكێكی نیشتیمانی شەرەفمەند و تێوەنەگڵاو لە رژێمی پێشوودا پەلە بكرێت، بەمەرجێك ئەندامەكانی دەستپاك پسپۆڕ و كارامە و پیشەیی بەرز بن و هەر وەزارەتێك ماوەیەكی دیاركراوی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانی هەبێت. رێكەوتنی نێوان بارستە سیاسییەكان لەسەر بنەمای هاوبەشێتی نیشتیمانی راستەقینە دەتوانێت كەش وهەوای متمانە بنێتەوە و رێگا بۆ دەست پێكردن بە دیالۆگی سەرڕاست و بەرپرس لەنێو لیستە براوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت بە گوێرەی بەرنامەیەكی نیشتیمانی خۆش بكات، كە وڵات بەرەو كەناری ئارامی و سەقامگیری و چارەكردنی زۆرێك لە رۆژەڤەكان ببات و لە داڕمان دووری بخاتەوە، بەمەیش رێگایەكی دروست بۆ دەركردنی وڵات لە رەوشی نالەباری سیاسی ئێستا بەدی دێت. زۆر پێویستە لەسەر رێڕەوی پڕۆسەی سیاسی و ئەنجامدانی چاوخشاندنەوەی رەخنەئامێز بە ئاكام و ئەدای دامودەزگا حكومییەكان هەڵوەستە بكەین و بەرژەوەندی باڵای نیشتیمان بخەینە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانی دیكە و چاكسازی و ئاراستەگرتن بەرەو دروستكردنی پردی متمانە لە پێناو هاوتایی لە نێوانیان و بونیادنانی بناغەیەكی پتەو بۆ هاوپەیمانی سیاسی ـ كۆمەڵایەتی بكەینە ئامانج، كە رێڕەوێكی دروست و نەگۆڕ بۆ پاراستنی ئاراستەكانی و فراوانكردنی بنكەكەی لە هێزە سیاسی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە سەندیكا و یەكێتی و رێكخراوی كۆمەڵایەتی دیكەی بۆ دابین بكات، كە لەسۆنگەی پەرۆشی بۆ دابینكردنی سەركەوتنی پڕۆسەی سیاسی و بونیادنانی ئێراقێكی دیموكراسی فرەیی فیدڕالییەوە سەرچاوەی گرتبێت. زۆر پێویستە پڕۆسەی چاكسازی لە میانی بەشداریكردنی كارا لە دەسەڵات و هەوڵدان بۆ كۆكردنەوەی هەموو وزەكان لە پێناو بەدیهێنانی پڕۆژەی بەرنامەی نیشتیمانی دەست پێبكات. لەو كاتەی باری ئەمنی بەلەناوبردنی سەرانی چەتەكانی ئەلقاعیدەی تەكفیریمیسڕی و راوی و بەغدای باشتربوونێكی بەرچاوی بەخۆوە دیووە، كەچی لە چەندین ناوچەی بەغدا و هەندێ پارێزگا كاری تیرۆریستی زیادی كردووە و دەیەها هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی. بێجگە لە نەبوونی خزمەتگوزاری بنەڕەتی نەخاسمە نەبوونی كارەبا و خراپی خزمەتگوزاری تەندروستی و ئامێری تەندروستی پێشكەوتوو و دەرمانی پێویست بۆ چارەكردنی هاووڵاتیان، هەروەها كەمكردنەوەی خۆراكەكانی پسوولەی خۆراك بووەتە مەینەتی و بارگرانی بەسەر شانی ئەوانەی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و بەتەواوی پشت بە خۆراكەكانی ئەو پسوولەیە دەبەستن، بەمەیش نرخی كاڵا بەكاربەرەكان و كرێی خانوو بەهۆی قەیرانی نیشتەجێبوونەوە زۆر زیادی كردووە، هەروەها كێشەی بێكاری نەخاسمە لەنێو لاوانی دەرچووی زانكۆكان زیادی كردووە و گەندەڵیدارایی و ئیداری و سیاسییش لە دامودەزگاكانی دەوڵەت بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و بە شێوەیەكی گشتی باری هەژارانی قورستر كردووە و چیتر ناتوانن بە خۆشگوزەرانی بژین. ئەوەی شایانی ئاماژە پێدانە جیاوازی گەورەی نێوان مووچەی پلە تایبەتەكان و ئەندامانی پەرلەمان و مووچەی فەرمانبەرە ئاساییەكان زۆر جیاوازە و بەروارد ناكرێت و پێویستی بە كەمكردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەكان و بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی هەیە تاوەكو ئەوانیش بە خۆشی و كامەرانی بژین. هەموو ئەو بابەت و مەسەلانە لەتەك ئاوەدانكردنەوە و شیاندنی كارگە حكومییە لەكاركەوتووەكان و دروستكردنی كارگەی تازە بۆ دروستكردنی چیمەنتۆ و مادەكانی بیناسازی پێویست بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتیان و شیاندنەوەی كانی فۆسفات لە عەكاشات و كانەكانی كبریتی میشراق و فراوانكردن لە پیشەسازی نەوتدووبارەكردنەوە و پاككردنەوە بۆ بەرهەمهێنانی دەرچووەكانی نەوتی، بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خەڵكی و بۆ وێستگەكانی وزەی كارەبا و لە پێناو فراوانكردنی كەرتی كشتوكاڵ، بۆ دابینكردنی سەبەتەی خۆراكی لە بەرهەمی نیشتیمانی كە پێویستی بە رابوونێكی كشتوكاڵی سەرتاسەری هەیە دەبێت پێشنۆرەی كارەكانی بەرنامەی حكومەتی داهاتوو بن، ئەمەیش بە بەكارهێنانی ئامێری تازە لە هەموو قۆناغەكانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی و بەركارهێنانی شێوازی ئاودانی تازە ئاودان بە پڕژاندن و دڵۆپاندن دانی دانەوێڵە و پەیینی باش بە نرخی گونجاو بە جووتیاران و دروستكردنی وێستگەی بەكرێدانی ئامێری كشتوكاڵی بەنرخی گونجاو و بەرپاكردنی پڕۆژەی پیشەسازی خۆراكی و كارگەی شیرەمەنی و پشتیوانیكردن لە پڕۆژەی پەلەوەر و برەودان بە سامانی ئاژەڵ لە پێناو دابینكردنی سەرچاوەی دارایی تازە بۆ داهاتی نیشتیمانی لەتەك داهاتی نەوتی دەبێت، بێجگە لە وەبەرهێنانی داهاتەكان لە پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە و بەدیهێنانی گەشەپێدانی ئابووری هاوسەنگ و تازەكردنەوەی كەرتەكانی بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی ئابووری نیشتیمانی لە پێناو بەدیهێنانی یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتیدا. لە باسەكەماندا دەگەینە ئەو ئەنجامە، كاركردنی سەرڕاست و پشت بەستن بە شێوازی دیالۆگ و نەرمی نواندن و دەست بەرداربوونی ئاڵوگۆڕ لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی نیشتیمان بەرژەوەندی گەل و نیشتیمانی ئێراقی تێدایە و یارمەتی دورست بوونی فراوانترین هاوپەیمانیەتی لەنێوان هێز و پارت و بارستە سیاسییەكان دەدات، لەسەر پڕۆژەی بەرنامەی نیشتیمانی رێك بكەون و پڕۆسەی سیاسی فراوانتر بكەن، كە بێشك بونیادنانی ئێراقێكی دیموكراسی فیدڕالی و فرەیی سیاسی و دەستاو دەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵاتی لێدەكەوێتەوە.     

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌