2010-06-13

له‌ یاریگای (ئه‌لێكس پارك) هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین و هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریا به‌یه‌ك گه‌یشتن ، تیادا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین به‌ گۆلێكی بێ به‌رانبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، تاكه‌ گۆلی یارییه‌كه‌ له‌ رێگای یاریزانی هێلی به‌رگری (گابریێل هانزه‌) له‌ خوله‌كی (06) تۆماركرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین كۆی خاڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ سێ خاڵ هاته‌ ریزبه‌ندی دووه‌می گرووپی دووه‌م ، و هه‌ڵبژارده‌ی كووریا باشوور به‌ كۆكردنه‌وه‌ی (3) خاڵ له‌ پێێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرووپی دووه‌م مایه‌وه‌، و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریا و هه‌لبژارده‌ی یۆنان به‌ بێ خاڵ له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌م و چواره‌م مانه‌وه

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌