| ڕیكلامە سەیرو سەمەرەكان..! |
2011-10-24 |
 |
|
|
لە تازەترین هەنگاوی »داهێنەرانە..!!«ی بواری ڕیكلامی تەلەفزیۆنە لۆكاڵییەكانی كوردستاندا، »تەمسیل كردن!!!«ــە، بۆ بەرزتركردنەوەی ئاستی»شانۆ لەكوردستان!!«و شكاندنەوەی بەرهەمی خۆماڵی خۆمان، لە پێناوی پەیداكردن و زیادكردنی كڕیار بۆ بەرهەمی بیانی..!!. بە كورتییەكەی، شانۆگەری ریكلامكردنەكە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: یەك دوو ئافرەتی كوردەواری مەشكەی دەژێنن، بۆ جیاكردنەوەی رۆن و دۆ، لە شیری خۆماڵی و دوو سێ پیاوی سمێڵ بابردەیان لێ پەیدا دەبێ و پێیان دەڵێت: مێشكمان لەو هەژینە چوو، كەی باوی ئەو جۆرە دۆو دۆشاوە ماوە و یەك دوو بوتڵە دۆی توركی یان ئێرانی بەرز دەكەنەوە و دەڵێن: ئەگەر دەتانەوێ تام لە دۆی راستەقینە بكەن، بڕۆن ئەم جۆرە دۆیە بیانیانە بكڕن!!!. كە ئەم جۆرە ریكلامكردنە، لە هەر وڵاتێكی دیكەی دونیادا بكرێ»كوردستانی لێ بترازێ!!«ئەنجامدەرانی، بە شكاندنەوەی بەرهەمی خۆماڵی و ڕەواجكردن بۆ بەرهەمی بیانی، بە دادگا دەدرێن و سزای گەورەش دەدرێن!!. چ جای كوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی، كە لەوەتەی هەینە، بە ماستی خۆماڵی خۆمان ناسراوین، تا ئەو ئاستەی جاران لە نێو شاری»بەغدا«ی پایتەختی ئێراق، دەیانگوت: وەزارەتی دیفاع لە تەنیشت دوكانی ماستی هەولێرە!!، كە بە ڕاستی وابوو! ئەمەش ئەوەی دەگەیاند، كە كورد و هەولێرو ماست، لە یەكدی جیاناكرێنەوە و بوونەتە»پێناسە!!«. بۆیە هەقە پارێزگاری هەولێرو قایمقامی مەركەزی هەولێر دژی ئەم جۆرە ریكلامە خۆشكێنە سەیرو سۆبەتانە بووەستنەوە و ئەنجامدەرانیشی سزا بدەن! چونكە پێش هەر كەس و لایەنێك، ئەوان بەرپرسن لە پاراستنی سومعە و ناوو ناوبانگی ئەو كەلتوورو كەلەپوورانەی كە كوردستان بە گشتی و هەولێری پایتەختیان بەتایبەتی پێ دەناسرێتەوە!.
مەسعوود پەرێشان |
| |
|
|
|