2010-06-13

٭ فۆرلان باشترین یاریزانی یاری نێوان ئۆرگوای و فەرەنسا

دیێگۆ فۆرلانی هێرشبەری ئەتلەتیكۆ مەدرید بووە خاوەنی نازناوی باشترین یاریزان لە یاری نێوان هەڵبژاردەكەی ئۆرگوای و هەڵبژاردەی فەرەنسا كە لەمیانی یارییەكانی گرووپی یەكەمی جەولەی یەكەمی مۆندیال بەڕێوەچوو لەباشووری ئەفریقا، ناوبراو نمایشێكی جوانی پێشكەش بكات بەڵام نەیتوانی تۆڕ بهەژێنێت بەهۆی ئەوەی زۆر بەچڕی لەلایەن بەرگری كارانی فەرەنسا چاودێری دەكرا. فۆرلان دووجاریش توانیویەتی نازناوی خەڵاتی پێڵاوی زێڕین لە ئەوروپا بەدەست بێنێت كە دەدرێتە باشترین هێرشبەری ئەوروپا لە خولە جیاوازەكاندا، جێگای باسە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە بەبێ گۆڵ بەكۆتا هات.

٭ چابالالا باشترین یاریزانی یاری نێوان ئەفریقاو مەكسیك

یاریزانی رەش ئەسمەری خوارووی ئەفریقا سێڤیۆی چابالالای خاوە تاكە گۆڵی خوارووی ئەفریقا لە گۆڵی مەكسیك كە یەكەمین گۆڵی ئەو پاڵەوانێتییە بوو بووە باشترین یاریزانی یاری نێوان هەڵبژاردەكەی و مەكسیك. ناوبراو توانی لەسەرەتای گێمی یەكەم گۆڵی هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات لەدوای 10خولەك، پاشان رافائێل ماركێز گۆڵی بەرامبەر بۆ هەڵبژاردەی مەكسیك هێنایەوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌