2010-06-14

له‌ به‌رده‌وامی یارییه‌كانی جامی جیهانیدا  هه‌ڵبژارده‌ی گانا به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سرِبیا.

له‌ یاریگای (لۆڤنتۆس ڤێرسفلید) هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی گانا و هه‌ڵبژارده‌ی سرِبیا رووبه‌رووی یه‌كترن بوونه‌وه‌ ، تیادا هه‌ڵبژارده‌ی گانا به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، تاكه‌ گۆلی یارییه‌كه‌ له‌ رێگای یاریزانی یانه‌ی (رین) فه‌ره‌نسی (ئه‌سموا جه‌بان) له‌ خوله‌كی (84) به‌ لێدانی سزا تۆماركرد.

به‌ م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی گانا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی (3) خاڵ له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرووپی چواره‌م دێت .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌