2010-06-14

له‌ نێو یاریگاى "مۆسیس مابیدا" ى شارى دوربانى ئه‌فریقاى باشوور ، هه‌لبژارده‌ى ئه‌لمانیا توانى به‌ 4 گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ى ئوسترالیا تۆماربكات، گۆڵه‌كانیش یه‌كه‌میان له‌ خوله‌كى 8ى گێمى یه‌كه‌م له‌ لایه‌ن یاریزان (لۆكاس بۆدۆلسكى)یه‌وه‌ تۆماركرا، گۆڵى دووه‌میش له‌ خوله‌كى 26 یاریزانى هێرشبه‌رى بایرن میونخ (میرۆسلاف كلۆزه‌) تۆمارى كرد، گۆڵى سێیه‌میش یاریزان (موڵه‌ر) تۆمارى كرد له‌ خوله‌كى 68ى گێمى دووه‌م، هه‌روه‌ها گۆڵى چواره‌میش له‌ خوله‌كى 70 دا یاریزانى یانه‌ى شتۆتگارت (كاكاو) تۆمارى كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌روه‌یه‌ هه‌لبژارده‌ى ئه‌لمانیا توانى سێ خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت و پێشه‌نگى گرووپى چواره‌م بگرێت، به‌ جیاوازى گۆڵ له‌ پێش هه‌لبژارده‌ى گانا .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌