2010-06-15

به‌بۆنه‌ی (53)مین ساڵیادی دامه‌زراندن، سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی پارتی دیموكراتی كورد له‌ سووریا (پارتی)كرد. ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

 

برای به‌ڕێز د. عه‌بدولحكیم به‌شار

سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد له‌ سووریا (پارتی)، برایانی به‌ڕێزی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سڵاوێكی برایانه‌..

 

به‌بۆنه‌ی (53)مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كورد له‌ سووریا (پارتی)، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و له‌ ڕێگه‌ی ئێوه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م خوشك و بریانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌تان ده‌كه‌م. هیوادرارم ئه‌و بۆنه‌ مێژووییه‌و ئازیزه‌ له‌دڵماندا هانده‌رێك بێت به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی زیاتر له‌سووریا. خوازیارم په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو حزبمان پێشڤه‌چوونی زیاتر له‌پێناو پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌خۆوه‌ ببینێت. جارێكی دیكه‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشڤه‌چوونتان بۆ ده‌خوازم.

 

مسعود بارزانی

14-6-2010

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌