2010-06-20

هه‌ر له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالدا له‌گروپی پێنجه‌م له‌ جه‌وله‌ی دووه‌می یارییه‌كاندا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن و دانیمارك له‌ یاریگای لوفتوس ڤیرسفیلد به‌یه‌ك گه‌یشتن.

ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن توانی تاكه‌گۆلی خۆی له‌ خوله‌كی 10 تۆمار بكات پاشان له‌ خوله‌كی 33 دا هه‌لبژارده‌ی دانیمارك گۆلی یه‌كسانبوونیان تۆمار كرده‌وه‌ گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌یه‌كسانی ته‌واوبوو له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ له‌ خوله‌كی 61دا هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد. دوای ئه‌م گۆله‌ هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن چه‌ندین هه‌لی ئاسانیان له‌ده‌ستداو نه‌یانتوانی گۆل تۆمار بكه‌ن یارییه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی دانیمارك كۆتایی پێهات.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌