ئه‌مڕۆ یادی كۆچی دوایی مرۆڤێكی مه‌زن و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دلێر و رابه‌رێكی بێهاوتا ده‌كه‌ینه‌وه، مرۆڤێك له خانه‌واده‌یه‌كی رۆشنگه‌ریی ئایینی و شۆڕشگێڕ و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر هاتۆته دنیاوه و فیكر و هه‌ڵسوكه‌وتی به بنه‌ماكانی مافخوازی و ئازایی و لێبوورده‌یی قاڵ بووه، رابه‌رێك له مێژووی گه‌له‌كه‌ی و ڕه‌وایه‌تی مافه‌كانی و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بێ پسانه‌وه‌وه شه‌رعییه‌تی سه‌ركردایه‌تی كردنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌ی كوردی وه‌رگرتووه.
ئه‌مڕۆ یادی 33 ساڵه‌ی كۆچی دوایی (مسته‌فا بارزانی) نه‌مر ده‌كه‌ینه‌وه و له‌كاتێكدا ئێمه وه‌كوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌یاننامه ده‌رده‌كه‌ین و یاده‌وه‌ری دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌مین سه‌رۆكی پارته‌كه‌مان به‌رز و به‌ڕێز راده‌گرین، هاوكات ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه بارزانی نه‌مر سیمبولێكی نه‌ته‌وه‌یی ـ نیشتمانیی كوردستانییه و موڵكی هه‌موو مێژووی رابردوو ئێستا و ئایندهی گه‌لی كوردستان و وێنای شۆڕشگێڕی هه‌موو خه‌باتكارانی رێی رزگاری و دیموكراتییه و نموونه‌ی كۆكراوه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكانی كوردستانه.
بارزانی مسته‌فا كه پێش 33 ساڵ و دوای ته‌مه‌نێكی پڕ له ئازار و ئه‌شكه‌نجه و ئازایه‌تی و خۆڕاگری و حیكمه‌ت و دووربینی، كۆچی دوایی كرد، خهزێنێكی گه‌وره‌ی له فیكری نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی و ئه‌زموونی خه‌باتگێڕی و پێشمه‌رگایه‌تی بۆ جێهێشتووین، بۆته رێبازێكی یه‌كانگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكری كه بۆ دنیابینی و رێكخستنی ناوماڵی كوردهواری و تێڕوانینی سیاسی و كاروكرده‌وه‌مان، نه‌وه له‌دوای نه‌وه، سوودی گه‌وره‌ی لێده‌بینین و ده‌بێته رۆشنكه‌ره‌وه‌ی رێگامان له رۆژانی سه‌خت و تاریكدا، ده‌بێته ده‌روازه‌مان له ته‌نگیدا و ده‌بێته نیشانه و ماكی ئاینده‌مان له خه‌باتی دیموكراتیدا.
بارزانی نه‌مر ئه‌و ڕابه‌ره شۆڕشگێڕه بێهاوتایه بوو كه هه‌میشه ئاشتی ده‌خسته پێش هه‌ر رێگهچارهیهكهوه بۆ دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌میشه دیموكراتی به خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌وه گرێده‌دا، به‌دیهێنانی مافی گه‌لی كوردستانی له به‌دیهێنانی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و چه‌سپاندنی سستمی سیاسی دیموكراتی له عێراقدا ده‌بینییه‌وه و وه‌كوو ئامانجگه‌لێك له پێناویان‌دا تێده‌كۆشا كه یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن و پێكه‌وه به‌دی دێن.
ئێمه كه یادی كۆچی دوایی ئه‌م رابه‌ره مه‌زنه ده‌كه‌ینه‌وه، رێبازه‌كه‌ی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و بڕوامان به‌وه‌یه كه رێنیشانده‌رمانه له خه‌باتی ئه‌م قۆناغه‌ی گه‌له‌كه‌مان و نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، پابه‌ندبوونی خۆمان به بنه‌ما نهگۆڕهكانییهوه دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه بریتین له بڕوابوونی بێ چه‌ندووچۆن به مافی ره‌وای گه‌لی كورد و دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی سیاسی سه‌ربه‌خۆی خۆی و دابین كردنی ئازادی سیاسی و سه‌رفرازی نیشتمانیی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بنه‌ماكانی رێبازی بارزانی نه‌مر بریتین له چه‌سپاندن و پاراستنی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له هه‌رێمی كوردستاندا، له یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان و پێكه‌وه خه‌باتكردنی سیاسی و پێكه‌وه ئیشكردن بۆ بنیاتنانی وڵات و گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕوابوونه به لێبوورده‌یی و یه‌كترقبووڵكردن و رێزگرتن له جیاوازییه‌كان، كاركردنه بۆ فه‌راهه‌مكردن و پاراستنی ئازادییه‌كانی بیروڕا و عه‌قیده و راده‌ربڕین و چه‌ندین چه‌مك و بڕوایی دیكه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه له كۆی هه‌موویاندا جیهانبینییه‌ك بۆ ئازادی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و گه‌شه‌كردن به‌رجه‌سته ده‌بێ .
ئه‌زموونى گه‌لى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى ئه‌و خه‌باته نه‌پساوه‌ى گه‌لى كوردستانه به رابه‌رایه‌تى بارزانى نه‌مر، ده‌با له‌م بیره‌وه‌ریه‌دا پتر نێوماڵى كوردستان رێكبخه‌ینه‌وه و ئه‌و ده‌ستكه‌وته مهزنانهى به خوێن و خه‌بات به‌ده‌ست هاتوون بپارێزین و هه‌وڵبده‌ین پێكه‌وه ژیانى سیاسى و یه‌كترقبوڵكردن له كوردستاندا وه‌كو باوه‌ڕ و پڕاكتیك مكومتر بكه‌ین و هه‌موومان به‌لایه‌نه سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى، به‌هه‌ستى پڕ له به‌رپرسیاریه‌تى نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتیمانى نه‌هێڵین هیچ درزێك له ریزه‌كانمان دروست ببێ و هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كان بۆ به‌دی هێنانى ئاوات و ئامانجه به‌دی نههاتووهكانى گه‌له‌كه‌مان بێت.
سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ یادی بارزانی نه‌مر داده‌نه‌وێنین
33 ساڵه‌ی كۆچی دوایی رابه‌ر و سیمبوولی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌رز و به‌ڕێز راده‌گرین
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان