پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی دوایین رۆژه‌کانی ژیانی "ئوسامه بنلادن" سه‌رۆکی کوژراوی ئه‌لقاعیده، نیشان ده‌دات، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانی پێشوو، یه‌کێک له هاوسه‌ره‌کانی خیانه‌تی پێکردووه و زانیاریی له‌سه‌ر شوێنه‌که‌ی به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوه.
به‌پێی راپۆرته‌کی رۆژنامه‌ی به‌ریتانیایی "گاردیه‌ن"، ئه‌فسه‌رێکی خانه‌نیشنی سوپای پاکستان به ناوی "شه‌وکه‌ت غه‌دیر" هه‌ندێک زانیاریی تازه‌ی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی کوژرانی بنلادن خستۆته روو.
ئه‌و کۆنه ئه‌فسه‌ره‌ی پاکستان ده‌ڵێت: "به هه‌موویه‌وه 27که‌س له ماڵه‌که‌ی بنلادن ده‌ژیان که پێکهاتبوون له هاوسه‌ره‌کان و منداڵه‌کان و پاسه‌وانانی بنلادن و تا ساڵی2011ـه‌ش ئه‌مانه به ئارامی پێکه‌وه ژیاون، تا ئه‌و کاته‌ی "خه‌یریه سابیر" هاوسه‌ری گه‌وره‌ی بنلادن هاتۆته ئه‌و ماڵه و به هاتنی ئه‌و، هه‌موو شتێکی گۆڕا و وه‌ک دیاره تا ئه‌و کاته هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر شوێنی بنلادن نه‌بووه."
خه‌یریه 62ساڵیه‌تی و به ره‌گه‌ز سعودییه و له ساڵی1385 وه‌ک سێیه‌م ژن له شه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی بنلادن، شووی پێکردووه. خه‌یریه تا ماوه‌یه‌ک له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر بوو و له ساڵی2010، له ئاڵ‌وگۆڕێک له‌گه‌ڵ دیپۆماتێکی رفێندراوی ئێرانی، ئه‌م وڵاته‌ی جێهێشت.
جگه له خه‌یریه، بنلادن دوو هاوسه‌ری دیکه‌شی له ئه‌بیت ئابات له‌گه‌ڵ بووه به ناوه‌کانی "سوهام"ی 54ساڵه‌ی سعودی و "ئه‌مه‌ل"ی 31ساڵه‌ی به ره‌گه‌ز یه‌مه‌نی."