2012-03-23

ئەندامێکی لیژنەی دامەزراندن لە پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا بودجەی هەرێم لەپەرلەمان پەسەند نەکراوه‌ تا رێنمایی دارمه‌زاندن ده‌ربكرێت، به‌ڵام ئەو دەرچووانەی پار ساڵ فۆڕمیان پڕ کردۆتەوە لە دامەزراندنی ئەمساڵ بەپێی ڕیزبه‌ندی ئەوانیش دادەمەزرێن.

ئەندامی لیژنەی دامەزراندن لەپارێزگای سلێمانی جوان سامی تائێستا بەفەرمی هیچ نوسراوێکمان بۆ نەهاتووە سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزراندن لەم ساڵدا، بۆیه‌ دامەزراندن دەکەوێتە دوای پێکهێنانی کابینەی حەوت و پەسەند کردنی بودجەی هەرێم لەپەرلەمانی کوردستاندا تا پەسەند کردنی بودجەی هەرێمیش هیچ شتێک دیار نابێت.

گووتیشی:"باس هه‌یه‌ كه‌ ئەمساڵ ژمارەی دامەزراندن زیاتر دەبێت، بەڵام تائێستا هیچ شتێک دیار نییە و پێش دەچێت لیژنەی دامەزراندن بگۆڕێت و ئێمە لەو لیژنەیە نەمێنێت، ئینجا نازانم بەچ شێوەیەک دادەنرێت".

ئاماژەی بۆئەوەش کرد: ئەمساڵ ئەگەر ژمارەی کەمتریش دابمەزرێنرێت ئەوانەی کە ماونەتەوەو ساڵی ڕابردوو فۆڕمی دامەزراندیان پڕ کردۆتەوە هەموویان بەپێی ڕیزبەنی خۆیان دەبێت دابمەزرێن وبەو مەرجە دانەمەزراون کە دەبێت ئەمساڵ دابمەزرێن وپێش دەخرێن.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌