نوری ماليكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێراق داوای له لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نیشتمانی كرد په‌له بكات له ته‌واوكردنی كاره‌كانی بۆ هه‌رچی زووتر سازكردنی ئه‌و كۆنگره‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی نه‌وروز په‌یامێكی گرنگی پێشكه‌ش كرد و تێدا رایگه‌یاند كاتی ئه‌وه هاتووه ئیتر به به‌غدا بڵێین ئێدی به‌سه و ئێراق له قه‌یرانێكی جیدیدایهو داواشی له سه‌ركرده سیاسیه‌كانی ئێراقی كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ساز بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بارودۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئێراق، نوری ماليكی داوای له لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نیشتمانی كرد له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی نیسان، ئه‌و كۆنگره‌یه ببه‌سترێت.
نوری ماليكی گوتی كه قۆناغی ئێستای ئێراق پێویستی پێداچوونه‌وه‌ی به‌په‌له به ته‌واوی كێشه‌و مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێراق له دوای قۆناغی كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكیه‌كان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ماليكی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه كۆنگره‌ی نیشتمانی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتوو ببه‌سترێت واتا دوای كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی.