| لهڕێگاوبانهكانی دهرهوه ئامێری پشكنینی سهرخۆشی دانراوه |
2012-03-26 |
 |
|
|
راپۆرت: فاتیح بەرزنجی كۆنتڕۆڵكردنی رێگاوبانەكان لەلایەن تیمەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی رێگاوبانی دەرەوە لەرۆژانی بۆنەكان و رۆژانی ئاسایی توانیویانە رێگاوبانەكان لەڕووی هاتووچۆوە ڕێك بخەن بۆ ئەوەی لەو رێگاوبانانە ڕووداوەكانی هاتووچۆ ڕوونەدەن و رۆژانەیش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پشتگیری و پاڵپشتی تەواوی هاتووچۆ دەكرێ لە هەموو ڕوویەكەوە، ماوەیەكە لە ڕێگاوبانەكان تیمەكانی هاتووچۆ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕێگاوبانەكان دانراوە سەبارەت بەگرنگترین كارەكانیان ئەو راپۆرتەمان ئامادەكرد. جاران حاڵەتی شوفێری سەرخۆش زۆربوو سەبارەت بەو دیاردەیە حەزمانكرد ڕاوسەرنجی ژمارەیەك لە هاووڵاتیان وەربگرین: موحسین عەلی گوتی: جاران لەسەر رێگای هەولێر سەڵاحەدین دەیان لەگەنجان خەریكی خواردنەوەبوون و خەڵكیان هەراسان كردبوو، ئێستا هەست دەكەین ئەو كەسانە ژمارەیان كەم بۆتەوە. * كەریم محەمەد گوتی: دەبوایە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو ئەو جۆرە ئامێرانە دانرابان كە پشكنین بۆ ئەو شوفێرانە دەكەن بۆ دیاریكردنی رێژەی سەرخۆشی. * حەكیم عەزیز گوتی: دەست خۆشی لە تیمەكانی هاتووچۆی رێگاوبانی دەرەوە دەكەین كە لە رۆژانی بۆنەكاندا كۆنتڕۆڵی رێگاوبانەكانیان كردبوو بەتایبەتی ئەو شوفێرانەی كەمەی دەخۆنەوە. * رێباز حەمەدیش گوتی: ئەو مەفرەزانە وایانكردووە كە شوفێری سەرخۆش لەرێگاوبانەكان بەسەرخۆشی ئۆتۆمبێل لێنەخوڕن، ئەو كارەی ئەوان ڕێژەی سەرخۆشی كەمكردۆتەوە. چەند سەرپێچیەكی دیكەی هاتووچۆ نەقیبی هاتووچۆ هێمن حەمەدئەمین لە هاتووچۆی ڕێگاوبانی یەكێك لە ئەرك و كارەكانی هاتووچۆ ڕێكخستنی شەقام و ڕێگاو بانەكانە، یەكێك لەو كارانەش كە زۆر پێوست و گرنگ بوو بوونی هەبێت دانانی مەفرەزەكانی هاتووچۆبوو لەرێگاوبانەكان، ئەو كارەش هەر لە بەیانیەوە هەتا نیوەی شەو كاری بۆ دەكرێت، دانانی مەفرەزەبوو لەو رێگاوبانە بۆ ئەو شوفێرانەی كە مەست دەبن و بە مەستی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕن، ئەو كەسانەش لەكاتی ئێستادا بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت بۆ ئەوەی بۆ لەمەودوا ئەو شوفێرانەی كە خواردنەوەی سەرخۆشی دەخۆنەوەو ئۆتۆمبێل لێدەخوڕن بەپێی مادەی (22) لەیاسای هاتووچۆی ساڵی 2004 ژمارە 86 ئەو كەسانەی (مەی) دەخۆنەوە ڕێگایان پێ نادرێت ئۆتۆمبێڵ لێخوڕن بۆ ئەو مەبەستەش لەوەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی دەرچووەو رێژەكەش دیاریكراوە تا ئەو شوفێرانەی كە دەخۆنەوە، ئەو یاسایەی كە دانراوە تا لە %5 خواردنەوەی خواردبێت ئەوا یاسای (22) دەیگرێتەوە لەو یاسایەداو رێگە بەو شوفێرە نادرێت ئۆتۆمبێل لێخوڕێت، بۆ ئەو مەبەستە ئێمە ئامێری تایبەتمان هەیەو ئەو كەسانە پشكنینیان بۆ دەكەین كە (مەی) خواردبێتەوە، بەهۆی ئەو ئامێرەوە پشكنینی بۆ دەكەین و رێژەی خواردنەوەكەی بەو ئامێرەوە دیار دەبێت، ئەوكەسانەی كە ئەو كارە دزێوە ئەنجام دەدەن حەزناكەن یاساكانی هاتووچۆ پەیڕەو بكەن و دوور لە مەفرەزەكانی ئێمە دەوەستن بە درێژی چەند كیلۆمەترێك و لە مەفرەزەكان دوور دەكەوێتەوەو لە رێگاو بانەكان لادەدەن و لەمەفرەزەكانی ئێمە دوور دەكەونەوە، بەو شوفێرانە دەڵێن رۆژێك دێت ئەو شوفێرانەی كە مەی دەخۆنەوە دەستگیر دەكرێن لەلایەن مەفرەزەكانی ئێمەوە ئەرك و كارەكانی ئێمە هەر لەبەیانیەوە دەست پێدەكات تا درەنگانی شەو با ئەو شوفێرانە بزانن ئەو كەسانەی كە یاسای هاتووچۆ پیشێل دەكەن هەر دەكەونە داوی مەفرەزەكانی هاتووچۆ، بۆیە داوایان لێ دەكەین كە هەوڵی ئەوە بدەن بۆ پەیڕەوكردنی یاساكانی هاتووچۆ چونكە ئێمە لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو كاسانە كاردەكەین تا بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست نەدەن و بەسەرخۆشی ئۆتۆمبێل لێنەخوڕن. ئەركی ئێمە لە كاتژمێر 6ی بەیانی تا كاتژمێر 12ی شەو درێژەی هەیەو رۆژانە كارەكانی ئێمە درێژەی هەیەو بەردەوامە لەرۆژی 3/1 وە كار لەسەر ئەو سیستەمە ئەنجام دەدەین و ئەوكەسانەی كە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕن و مۆڵەتی شوفێریان نەبێ ئەوا ئەو كەسانەش سزا دەدرێت و ئەو شوفێرانەی كە دەكەونە ناو مەفرەزەكانی ئێمەو مۆڵەتی شوفێری لەلا نییە، یاخود ئەو كەسانەی كە مۆڵەتەكانیان گونجاو ئەوا ئەوكەسانەش دووچاری لێپرسینەوە دەبن، ئەوكەسانەی كەمۆڵەتیان نییە ئەوا ئۆتۆمبێلەكەی دەستگیر دەكەین و دەدرێت بە دادگا چونكە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەت تەنها سەرپێچی نییە بەڵكو دەچێتە قاڵبی تاوانەوە. هەبوونی تیمەكان تا نیوەی شەو دواتر نەقیب هێمن حەمەد ئەمین لە هاتووچۆی رێگاوبانی دەرەوە سەبارەت بەسەرپێچیەكانی دیكەی هاتووچۆ روونیكردەوە: سەبارەت بەو كەسانەی كە خەڵكی فێری لێخوڕینی ئوتومبێل دەكەن، لەلایەن تیمەكانی ئێمە ڕێگایان بێ نادرێت چونكە بەگوێرەی ڕێنمایەكانی هاتووچۆ تەنها ئەوكەسانەی كە ڕێگایان پێدەدرێ خەڵكی فێری لێخوڕینی ئوتومبێل بكەن ئەو كەسانە راهێنەر بن ئەو كەسانە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێ بڕوانامەی راهێنانی پێ نەبێ، لەلایەن مەفرەزەكانمانەوە ئوتومبێل دەستگیر ناكەن كەر یاسایان پێشێل نەكردووە، تائێستا ئوتومبێل دەستگیركراوەكە مەیان خواردۆتەوە و بەسەرخۆشی ئوتومبێلیان لێخوڕیوە، تیمەكانمان شەوانە كۆمەڵێك لەوكەسانە دەستگیر دەكەن كە یاسایان پێشێل كردووە، ڕێنمایی بەوشوفێرانە دەدەین كە هەمیشە پابەندی ڕێنماییەكانی هاتووچۆ بن، چونكە ئێمە لەپێناو پاراستنی گیانی ئەوان هەمیشە شەو و رۆژ لەكارداین و ئەوان دوور دەبن لەكارەساتی دڵتەزێنی هاتووچۆ لەرۆژەكانی جەژنی نەورۆزیش بەباشترین شێوە كارەكانمان ئەنجامدا بەدانانی مەفرەزەی گەڕۆك و جێگیر لەسەر رێگا سەرەكیەكان. |
| |
|
|
|