2012-04-02

‬بڕیوە دیمانە‮: ‬سەعید مەموزینی‮ ‬ مووسڵ دووەمین گەورە شاری‮ ‬عێراقە كە پێكهاتەكەی‮ ‬لەهەموو رەنگەكانەو شاری‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬ئاین و نەتەوە جیاوازەكانەو كورد لەگەڵ مێژووی‮ ‬ئەو شارە بوونی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبووە و لەپێناو پاراستنی‮ ‬شار لەهەر دەستدرێژییەك بەرگری‮ ‬كردووەو قوربانیداوە‮. ‬لەپرۆسەی‮ ‬ئازادی‮ ‬عێراقیش لەساڵی‮ ‬2003 دا هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان قوربانی‮ ‬زۆریداوە،‮ ‬ئەمڕۆ بارەگای‮ ‬لقی14ی‮ ‬پارتی‮ ‬لەسەنتەری‮ ‬شاری‮ ‬مووسڵ دایە،‮ ‬بۆ زیاتر ئاشنابوون بە رەوشی‮ ‬مووسڵ ئەم دیمانەیەمان لەگەڵ رێزدار عیسمەت رەجەب بەرپرسی‮ ‬لقی14ی‮ ‬پارتی‮ ‬لەمووسڵ ساز كرد‮. ‬ ‮ * ‬رەوشی‮ ‬مووسڵ بەگشتی‮ ‬چۆن دەبینی؟ ‮- ‬ئێستا رەوشی‮ ‬مووسڵ باشتربووە،‮ ‬هێزە ئەمنییەكان باشتر بە ئەركی‮ ‬سەرشانیان هەڵدەستن،‮ ‬زۆر داواكراو دەسگیركراون و رادەستی‮ ‬دادگە كراون و زۆر چەك و تەقەمەنیش دەستی‮ ‬بەسەرداگیراوە،‮ ‬هەر چەندە كردەوە تیرۆرستییەكان بەردەوامە،‮ ‬بەڵام رەوشەكە پێشبینی‮ ‬باشی‮ ‬لێدەكرێت،‮ ‬ئەمەش بێگومان كاتێكی‮ ‬زۆری‮ ‬گەرەكە‮. ‬ ‮* ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان هەردوو لیستی‮ ‬حەدباو نەینەوای‮ ‬برایەتی‮ ‬چۆن دەبینی؟ ‮- ‬گوتوبێژ لەنێوان هەردوو لیست بەرەوپێش دەڕوات لە دوای‮ ‬سێ ساڵ كە لیستی‮ ‬حەدبا بەتەنیا ئیدارەی‮ ‬مووسڵی‮ ‬دەكرد،‮ ‬ئێستا گوتوبێژی‮ ‬نێوانمان قۆناغێكی‮ ‬باشی‮ ‬بڕیوە كە لەم نزیكانە دەگەینە ئەنجامی‮ ‬باش و ئێمەش بەشداری‮ ‬لە حكوومەتی‮ ‬مەحەلی‮ ‬مووسڵ بكەین‮. ‬ ‮ * ‬رەوشی‮ ‬پێشمەرگەو مادەی‮ ‬140 لەمووسڵ چۆن دەبینی؟ ‮- ‬هەندێ عەرەبی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬هەوڵی‮ ‬زۆر دژی‮ ‬پێشمەرگەو و مادەی‮ ‬140 ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬دەدەن،‮ ‬بەڵام هەبوونی‮ ‬پێشمەرگە بۆ پاراستنی‮ ‬ناوچەكەیەو بە ئیتیفاق هاتۆتە دەوروبەری‮ ‬مووسڵ،‮ ‬لەناو مووسڵیش بارەگاكان دەپارێزن،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لە مووسڵ دژی‮ ‬پێشمەرگە پروپاگندە دەكەن هاتنی‮ ‬پێشمەرگە بە ئیتیفاقی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە ناوچە كێشە لەسەرەكان جێگیر بوونە بڕیارەكە لەسەرەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگەی‮ ‬مووسڵە‮. ‬هەروەها ئەوانەی‮ ‬دەڵێن مادەی‮ ‬140 ‮ ‬مادەیەكی‮ ‬مردووە دەبێ بڵێین ئەوەش لە دەرەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬وان دایە،‮ ‬مادەی140 مادەیەكی‮ ‬دەستوورییە و‮ ‬80٪ لەخەڵكی‮ ‬عێراق دەنگی‮ ‬پێداوە،‮ ‬ئەو مادەیەش شوێنی‮ ‬خۆی‮ ‬كردۆتەوە‮. ‬ئەو پروپاگندەیەی‮ ‬ئەمڕۆ لە مووسڵ لە دژی‮ ‬مادەی‮ ‬140 ‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬دەكەن زیاتر بۆ ئەوەیە لە هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬عێراق ببەنەوە چونكە ماوەی‮ ‬هەڵبژاردن نزیك بووتەوە‮. ‬ ‮ * ‬رەوشی‮ ‬كوردی‮ ‬مووسڵ چۆن دەبینی؟ ‮- ‬رەوشی‮ ‬كوردی‮ ‬مووسڵ باشتر بووە،‮ ‬چونكە سەرەتا تیرۆرستان هێرشێكی‮ ‬ستەمكارانەیان كردە سەر كوردی‮ ‬مووسڵ و زۆر كورد لەبەر ناسنامەی‮ ‬كورد بوون شەهید كران،‮ ‬بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە‮. ‬ ‮ * ‬هەندێك دەڵێن مووسڵ شارێكی‮ ‬عەرەبییە،‮ ‬تۆ چ دەڵێی؟ ‮- ‬مووسڵ دوو بەشە،‮ ‬وەكو سەنتەری‮ ‬شار كوردی‮ ‬نییە،‮ ‬وەكو دەوروبەری‮ ‬كوردییە،‮ ‬كە جێبەجێكردنی‮ ‬مادەی‮ ‬140 كێشەكە چارەسەر دەكات،‮ ‬چونكە ئەو مادەیە تەنها بۆ كوردنشینەكان نییە،‮ ‬بەڵكو كێشەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬سەڵاحەدین و بەسراو رومادیش چارەسەر دەكات،‮ ‬چونكە رژێمی‮ ‬بەعس گۆڕانكاری‮ ‬زۆری‮ ‬لە جوگرافیای‮ ‬عێراق كردبوو‮. ‬ ‮ * ‬دەتوانین بڵێین لای‮ ‬چەپی‮ ‬شاری‮ ‬مووسڵ كوردییە؟ ‮- ‬بە پێی‮ ‬ژمارەی‮ ‬كورد لای‮ ‬چەپی‮ ‬شاری‮ ‬مووسڵ كوردی‮ ‬زۆر بووە،‮ ‬بەڵام رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬روخاو هەوڵی‮ ‬زۆریدا گۆڕانكاری‮ ‬لەلای‮ ‬چەپی‮ ‬ئەو شارە بكات،‮ ‬هەرچی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬زەوی‮ ‬و هەرچی‮ ‬دائیرەی‮ ‬حكومی‮ ‬هەبوو رژێم لەلای‮ ‬چەپی‮ ‬شاری‮ ‬مووسڵ دەیكردەوە بۆ ئەوەی‮ ‬رێژەی‮ ‬عەرەب زیاد بكات،‮ ‬چونكە كوردی‮ ‬زۆر بوو‮. ‬ ‮* ‬بۆ كورد و هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬مووسڵ چ پرۆژەیەكی‮ ‬نوێ هەیە؟ ‮- ‬ئێمە كار دەكەین بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئێمە لە هەموو بوارەكان لە مووسڵ بەشدار بێت و خەڵكی‮ ‬كورد پێویستە دەنگ بەلیستی‮ ‬كوردی‮ ‬بدات بۆ ئەوەی‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگەی‮ ‬مووسڵ شوێنی‮ ‬خۆیان بگرن و زیاتر خزمەتی‮ ‬كوردی‮ ‬مووسڵ بكەن‮. ‬ ‮ * ‬نێوان ئێوەو‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان چۆنە؟ ‮- ‬هەماهەنگی‮ ‬نێوان ئێمەو‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە مووسڵ زۆرباشە و ئومێد دەكەین باشتریش بێت،‮ ‬چونكە ئەمە زیاتر خزمەتی‮ ‬كورد دەكات‮. ‬ ‮* ‬هەندێك دەڵێن مادەی‮ ‬140مردووەو جێبەجێ ناكرێت،‮ ‬چ گرنتیەك بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬هەیە؟ ‮- ‬مادەی‮ ‬140 هەیەو ساغەو هەرگیز نامرێت،‮ ‬كاتێك ئەو مادەیە دەمرێت پێشكەشی‮ ‬پەرلەمان بكرێت و پەرلەمانیش پێشكەشی‮ ‬میللەتی‮ ‬بكات و میللەتیش رای‮ ‬لە دژ بدات،‮ ‬ئەو كاتە ئەو مادەیە نامێنێ‮. ‬ ‮ * ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان كوردو عەرەب و پارتی‮ ‬و عەرەب چۆنە؟ ‮- ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان ئێمەو عەرەب زۆر باشە،‮ ‬برایانی‮ ‬عەرەب دەتوانن ببنە ئەندامی‮ ‬پارتی‮ ‬و رۆڵی‮ ‬كارای‮ ‬خۆیان ببینن،‮ ‬هەر كەسێ بڕوای‮ ‬بە پرۆگرام و پەیڕەوی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬پارتی‮ ‬هەبێ دەتوانێت ببێتە ئەندامی‮ ‬پارتی،‮ ‬لەم دواییەش نێوانمان لەگەڵ برایانی‮ ‬عەرەب باشتر بووە،‮ ‬زۆر هۆز و خەڵكی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬عەرەب سەردانمان دەكەن لە سەنتەری‮ ‬شار و دەوروبەری‮ ‬مووسڵیش‮. ‬ ‮ * ‬لەبواری‮ ‬ئەمنی‮ ‬دەتوانین بڵێین مەترسی‮ ‬لەسەر ئەندام و لایەنگرانی‮ ‬پارتی‮ ‬نییە لەناو مووسڵ؟ ‮- ‬خەتەر لەسەر لایەنگرانی‮ ‬پارتی‮ ‬ئەمڕۆ نابینرێت،‮ ‬چونكە رەوشی‮ ‬ئەمنی‮ ‬مووسڵ باشتر بووە،‮ ‬ئەویش پیشمەرگەو ئاسایش و هێزی‮ ‬ئەمنی‮ ‬بە جوانی‮ ‬رۆڵی‮ ‬خۆیان دەبینن‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌