كاتژمێر دووى دوانیوه‌رۆى رۆژى چوارشه‌ممه به كاتى واشنتۆن، له كۆشكى سپى، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن به‌ڕێز باراك ئۆباما سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێشوازیى گه‌رمى لێكرا .
له دیدارێكى نێوان هه‌ردوولادا تاوتوێى ره‌وشى عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كرا .
پاشان هه‌ر له كۆشكى سپى نیوه‌ڕۆخوانێكى ڕێزلێنان له‌سه‌ر خاترى سه‌رۆك بارزانى ئاماده كرا.