2012-04-11

 راپۆرت‮/ ‬فاتیح بەرزنجی
 ماوەیەكی‮ ‬زۆر بوو هاووڵاتیان گلەیی‮ ‬و گازندەیان لە خراپی‮ ‬و كۆبوونەوەی‮ ‬زبڵ و پاشماوە هەبوو لە ناو گۆڕستانەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر و گلەییشیان لە جەنجاڵی‮ ‬ئەو بازرگانانە هەبوو كە كەلوپەل و كاڵاكانیان لەناو گەڕەكەكاندا كۆدەكردەوە،‮ ‬جگە لەوەش ناڕێكی‮ ‬سەنتەری‮ ‬شارو رێكنەخستنی‮ ‬هاتووچۆ و پیشەكاران هەبوو،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە سەردانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێرمان كردوو لەوێدا ماجید بازرگان ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر و سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬شارەوانیەكان و خزمەتگوزارییە گشتیەكان لەبارەی‮ ‬ئەو كەموكوڕی‮ ‬و كێشەو گرفتانە چەند پرسیارێكمان ئاراستەی‮ ‬بەڕێزیان كرد‮.‬ ‮* ‬لەماوەی‮ ‬ئەو چەند ساڵەی‮ ‬دواییدا وەك پارێزگا چیتان كردووە و كارەكانتان چین؟ ‮- ‬لەو چەند ساڵەی‮ ‬رابردوودا هەوڵێكی‮ ‬باشمان داوە بە رێكخستنی‮ ‬بازاڕ‮ ‬و شەقامەكان و دابینكردنی‮ ‬زەوی‮ ‬بۆ هەندێ توێژی‮ ‬كاسبكار كە هۆكاربوون بۆ دروستبوونی‮ ‬جەنجاڵی‮ ‬لەسەنتەری‮ ‬شاردا،‮ ‬بۆیە بەمەبەستی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬ئەم جموجۆلە لە ناو بازاڕەكان و چارەسەركردنی‮ ‬گرفتی‮ ‬هاتووچۆی‮ ‬بارهەڵگرەكان،‮ ‬هەوڵماندا بە گواستنەوەی‮ ‬هەندێ پیشەی‮ ‬جیاجیا كە ببوو بە مایەی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬و گازاندەی‮ ‬خەڵك بۆ دەرەوەی‮ ‬شار،‮ ‬بۆیە لەسەر راسپاردەی‮ ‬بەڕێز پارێزگاری‮ ‬هەولێر لەماوەی‮ ‬ئەو چەند ساڵەی‮ ‬رابردوودا هەڵمەتی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬ئەو جۆرە پیشانە ئەنجامدرا بەچەند بەرنامەیەكی‮ ‬داڕێژراو لەلایەن نوێنەرانی‮ ‬پارێزگا و شارەوانی‮ ‬و قایمقامیەتی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ سەندیكای‮ ‬كرێكاران و نوێنەرانی‮ ‬پیشەكاران‮. ‬ئەوەبوو لەساڵانی‮ ‬رابردوودا بۆ‮ ‬یەكەمجار پلانی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬بازاڕی‮ ‬لەنگەی‮ ‬كۆن دەستپێكراو گوازراوە نێوان شەقامی40 ‮ ‬مەتری‮ ‬و60 ‮ ‬مەتری‮ ‬نوێ نزیك گەڕەكی‮ ‬مامۆستایان كە ئێستا بازاڕێكی‮ ‬قەلەبالغ‮ ‬و سەنتەرێكی‮ ‬بازرگانیەو زیاتر لە 2000 دوكان لەخۆدەگرێتەوە‮. ‬هەروەها توانرا بازاڕێكی‮ ‬تایبەت بە دارفرۆش و تەنەكەچییەكان و تانكی‮ ‬فرۆشەكان و هەندێ لە ئاسنگەرەكان و دارتاشەكان كە لە هەندێ شەقام و گەڕەكەكان ناڕێكی‮ ‬و قەلەبالغیان دروست كردبوو،‮ ‬ئەم بازاڕە دەكەوێتە پشت ناوچەی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬باكوور و گۆڕستانی‮ ‬شێخ ئەحمەد كە ئەویشیان زیاتر لە‮ ‬600 ‮ ‬گەراجی‮ ‬جیاجیا لەخۆدەگرێتەوە‮. ‬سەبارەت بە مادە قڕكەرەكان و كیمیافرۆشان و عەللافەكانی‮ ‬بازاڕی‮ ‬شێخەڵڵا توانرا بازاڕێكی‮ ‬تر لەسەر رێگەی‮ ‬گوێر‮- ‬هەولێر دروستبكرێت كە نزیكەی‮ ‬400 ‮ ‬گەراج بەرووبەری‮ ‬200 م2 ‮ ‬لەخۆدەگرێت،‮ ‬جگە لە چەندین دوكان بۆ كەپەك فرۆشەكان و هەندێ پیشەی‮ ‬جیاجیا كە هەموو ئەو زەویانەش بەرێگەی‮ (‬موساتەحە‮) ‬گرێبەستیان بۆ كراوە لەگەڵ سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر‮. ‬ ‮* ‬بۆچی‮ ‬هەولتان نەداوە گرنگی‮ ‬بە گۆڕستانەكان بدەن،‮ ‬وەكو زبلخانەی‮ ‬لێ هاتووە؟ ‮- ‬بەداخەوە بایەخێكی‮ ‬ئەوتۆ نەدراوە بەگۆڕستانەكان چ وەكو حكومەت و چ وەكو هاووڵاتیان،‮ ‬هەرچەندە هەموومان دەزانین پێویستە شارەوانی‮ ‬بایەخ و گرنگی‮ ‬بدات بە گەیاندنی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬بە هاووڵاتیان هەتا دوای‮ ‬مردن كە ئەویش خزمەتكردنی‮ ‬گۆڕستانەكانە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە لەلای‮ ‬ئێمە وەكو پێویست بایەخ بەگۆڕستانەكان نەدراوە،‮ ‬هەرچەندە لەم دواییەدا چەند پرۆژەیێكی‮ ‬پێویست لەسەر بودجەی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬پارێزگاكان ئەنجام درا بۆ گۆڕستانەكان وەك دروستكردنی‮ ‬دوو گۆڕستانی‮ ‬فراوان و گەورە،‮ ‬یەكەمیان لەسەر رێگەی‮ ‬گوێر و ئەوی‮ ‬تریشیان لە كەسنەزان و شوورەكردنی‮ ‬گۆڕستانی‮ ‬شێخ ئەحمەد و قیرتاوكردنی‮ ‬هەندێ شەقامەكان،‮ ‬هەروەها شوورەكردنی‮ ‬هەندێ گۆڕستان لە ناو سەنتەری‮ ‬شار وەك گۆڕستانی‮ (‬ئیمام محەمەد‮) ‬بە شوورەی‮ ‬ئاسن و چاندنی‮ ‬دار و نەمام و گەیاندنی‮ ‬تۆری‮ ‬ئاو،‮ ‬هەوەها دانانی‮ ‬ستوونی‮ ‬كارەبای‮ ‬رۆناككەرەوە لە گۆڕستانی‮ ‬باشوور‮ (‬كارگەی‮ ‬قیر‮) ‬جگە لە چەندین خزمەتگوزاری‮ ‬تر‮. ‬بەڵام هێشتا ئەم گۆڕستانانە پێویستیێكی‮ ‬زۆریان هەیە بە خزمەتگوزاری،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬گۆڕستانی‮ ‬باشوور كە پێویستی‮ ‬بە دروستكردنی‮ ‬شوورەیێكی‮ ‬رێكوپێك هەیە جگە لە لێدانی‮ ‬بیری‮ ‬ئاو و قیرتاوكردنی‮ ‬شەقامەكان،‮ ‬بەهۆی‮ ‬كەوتنی‮ ‬نزیك ناوچەی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬و هاتووچۆی‮ ‬بارهەڵگر و ئوتۆموبیلی‮ ‬قورس لە ناو ئەم گۆڕستانە‮. ‬هەرچەندە ئێستا تیمێكی‮ ‬تایبەت لە برایانی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬شاروانی‮ ‬كۆنترۆلی‮ ‬ئەم گۆڕستانە دەكەن بۆ پاراستنی‮ ‬ئەمنیەتی‮ ‬هاووڵاتیان و نەهێشتنی‮ ‬كارو و رەوشتە نابەجێیەكان‮. ‬جگە لەوەش بەرێز پارێزگاری‮ ‬هەولێر گرنگیێكی‮ ‬زۆر دەدات بە چاككردنەوەو رێكخستنی‮ ‬شوورەو چێورمە و رێگەكانی‮ ‬گۆڕستانە كۆنەكانی‮ ‬ناو شار بەتایبەتی‮ ‬گۆڕستانی‮ ‬گەورەی‮ ‬نزیك بازاڕی‮ ‬نیشتمان‮.‬ لەو نزیكانەش هەوڵ دەدەین كە لەگەڵ خانەوادەی‮ ‬ئەم گۆڕستانانە بگەینە ئەنجامێك بۆ چۆنیەتی‮ ‬خاوێن كردن و چاكردنی‮ ‬رێڕەوەكان و چاندنی‮ ‬دار و درەخت و گەیاندنی‮ ‬ئاوو كارەبا بۆ ئەم گۆڕستانانە‮. ‬لێرەدا پێویستە ئاماژە بە رۆڵی‮ ‬هاووڵاتیان بدرێت لە خاوێن راگرتنی‮ ‬ئەم گۆڕستانانە و چاندنی‮ ‬دار و نەمام و نەهێشتنی‮ ‬زێدەرۆیی‮ ‬لە شەقام و رێڕەوەكان،‮ ‬پۆلیسی‮ ‬شارەوانیش بەبەردەوامی‮ ‬كۆنترۆلی‮ ‬ئەم دیاردانە دەكات و ئیجرائاتی‮ ‬پێویست وەردەگرێت دژ بەهەر كردەوەیێكی‮ ‬نەشیاو لە ناو گۆڕستانەكان‮. ‬ ‮* ‬ژمارەیێك زەویتان دابەشكرد بۆ دروستكردنی‮ ‬كۆگا،‮ ‬ژمارەیان چەندە و خزمەتگوزاریتان بۆ ئەو زەویانە گەیاندووە؟ ‮- ‬دروستكردنی‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬فراوان بۆ كۆگاكانیش بڕگەیێكی‮ ‬تربوو لەم بەرنامەیەدا،‮ ‬بێگومان شارێكی‮ ‬وەك هەولێر كە پایتەختی‮ ‬كوردستانە سەنتەرێكی‮ ‬بازرگانی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬رۆژانە سەدەها ترێلەو بارهەڵگر‮ ‬ڕوو لەسەنتەری‮ ‬شار دەكەن و قەلەبالغیێكی‮ ‬زۆر لەشەقامەكان دروست دەكەن و ئەزمەیەكی‮ ‬گەورەش هەیە لەچۆنیەتی‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬ئەو كەلوپەلانە كە لەلایەن بازرگانەكانەوە لەدەرەوەی‮ ‬وڵات دەگوازرێنەوە بۆ هەولێر و شارەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان و عێراق‮. ‬لەئەنجامی‮ ‬نەبوونی‮ ‬شوێنی‮ ‬گونجاو بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬ئەم كەلوپەلانە بازرگانەكان ناچاربوون رووبكەنە گەرەكە نیشتەجێیەكان و ناوچە پیشەسازیەكان،‮ ‬كە ئەمەش خۆی‮ ‬لەخۆیدا ببووە مایەی‮ ‬بێزاربوونی‮ ‬خەڵك و لەهەمان كاتدا فشار دەخاتە سەر رەوشی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬لەشارەكەماندا‮. ‬ بۆ ئەم مەبەستەش پارێزگای‮ ‬هەولێر لێژنەیێكی‮ ‬پێكهێنا لە نوێنەرانی‮ ‬پارێزگا و ئەنجومەنی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و ژووری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و قایمقامیەتی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر بۆ وەرگرتنی‮ ‬داواكاری‮ ‬بازرگانەكان و ئەم لێژنەیە راستەوخۆ هەڵسا بە پشكنینی‮ ‬كۆمپانیا و بازاڕەكان و شوێنی‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬كەلوپەلەكانیان بەمەبەستی‮ ‬بڕیاردان لەسەر پێویستی‮ ‬داواكاران‮. ‬دواتر باگهێشتی‮ ‬لێژنەی‮ ‬تایبەت كران بۆ تەواوكردنی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬تەرخانكردنی‮ ‬زەویەكان‮. ‬زیاتر لە دوو هەزار زەوی‮ ‬بەڕووبەری‮ ‬450 م2 ‮ ‬دابەشكرا لەوەجبەی‮ ‬یەكەم و دووەم،‮ ‬هەروەها توانرا شەقام و تۆڕی‮ ‬ئاو كارەبایان بۆ ئەنجام بدرێت،‮ ‬جگە لە دروستكرنی‮ ‬پردێك لە نێوان وەجبەی‮ ‬یەكەم و دووەمی‮ ‬كۆگاكان و هەروەها چاوەڕوان دەكرێت شەقامەكانیش قیڕتاو بكرێن و بنكەیێكی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و پۆلیس و ئاگركوژێنەوەو دوو مزگەوتی‮ ‬لێ دروست بكرێت‮. ‬بەو شێوەیە ئەو كۆمەڵگەیە بەیەكەمین و پێشكەوتووترین كۆمەڵگای‮ ‬كۆگای‮ ‬بازرگانی‮ ‬دەژمێردرێت لەسەر ئاستی‮ ‬كوردستان و عێراق‮. ‬ ‮* ‬كێن ئەوانەی‮ ‬رۆژانە سەردانتان دەكەن و كێشەو گرفتەكانیان چییە؟ زیاتر لە دوو هەزار كەس داواكاری‮ ‬پێشكەشكرد،‮ ‬بەڵام هەندێ لەو هاووڵاتیانە سەردانی‮ ‬لێژنەیان نەكردەوە سەرەڕای‮ ‬چەندین ئاگاداری‮ ‬كردن،‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆریشیان دوای‮ ‬سەردانی‮ ‬لێژنە ئامادە نەبوون بری‮ ‬پارەی‮ ‬خزمەتگوزاریەكان بدەن و هەندێكی‮ ‬تریش شوێنەكەیان بەدڵ نەبوو،‮ ‬بۆیە ئێمە بڕیارماندا بە دابەشكردنی‮ ‬ئەم زەویانە بەو خەڵكانەی‮ ‬كە داواكاریان پێشكەش بەئێمە كردبوو،‮ ‬ئینجا بەو خەڵكەی‮ ‬كە سەردانیان دەكردین و ئامادەبوون پسوولەی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬ببڕن لەماوەی‮ ‬سێ رۆژدا‮. ‬سەرەرای‮ ‬ئەمەش چەندین جار لێژنەكەمان ئاگاداری‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬كردەوە بۆ سەردانی‮ ‬لێژنەو تەواوكردنی‮ ‬مامەڵەكانیان،‮ ‬بەڵام بەداخەوە خەڵكێكی‮ ‬زۆر دوای‮ ‬دابەشكردن و تەواوبوونی‮ ‬زەویەكان،‮ ‬بەبیانووی‮ ‬نەبوونی‮ ‬پارەو سەفەر كردنیان دوای‮ ‬زیاتر لەسالێك لە دوایین ئاگاداركردنەوە داوا دەكەن زەویان بۆ تەرخان بكەین،‮ ‬بێگومان ئەو خەڵكانە خۆیان بەرپرسیارن لە بێبەشبوونیان لەو زەویانە،‮ ‬ئێمە وەك لێژنە هەركەسێ پسوولەی‮ ‬پارەی‮ ‬بانكی‮ ‬نەهێنابێ واتە پارەی‮ ‬لێ وەرنەگیرابێ،‮ ‬مافی‮ ‬بەخشینی‮ ‬زەوی‮ ‬نەبوو‮. ‬لێژنەكەمان ئێستا دەستی‮ ‬كردووە بە گەڕاندنەوەی‮ ‬بارمتەی‮ ‬ئەو هاووڵاتیانە كە كۆگاكانیان دروست كردووە و خەریكی‮ ‬بەناوكردنی‮ ‬كۆگاكانیانە بەشێوەی‮ ‬موساتەحەی‮ ‬درێژخایەن‮. ‬هەروەها داوا لەو بازرگانانە دەكەین كە زەویان وەرگرتووە بۆ ئەوەی‮ ‬دەست بەدروستكردنی‮ ‬كۆگاكانیان بكەن،‮ ‬لەهەمان كاتدا بەڵێندەرەكان بەردەوامن لە گەیاندنی‮ ‬خزمەتگوزاریەكان و بڕیار وایە لەماوەی‮ ‬مانگێكدا رێگە بدرێت بەو هاووڵاتیانەی‮ ‬كە زەویان وەرگرتبوو لە وەجبەی‮ ‬دووەم بۆ دروستكردنی‮ ‬كۆگاكانیان‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌