وته‌بێژێك به ناوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى وه‌ستاندنى ئه‌و كرده‌وانه‌ى كرد كه زیان به پرۆسه‌ى دیموكراسى له عێراق ده‌گه‌یه‌نن و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى.
هه‌نگاوى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا بۆ ده‌ركردنی بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و كه‌ریم ئه‌لته‌میمى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیۆن به زیادهڕۆیهكى به‌رچاو و ترسێكى گه‌وره بۆ سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى داده‌ندرێت ، هه‌روه‌ها به به‌تاڵكردنه‌وه‌ى دیموكراسی و زیان گه‌یاندن به پرۆسه‌ى دیمو‌كراتى هه‌ژمار ده‌كرێت . بۆیه ئێمه ڕایده‌گه‌ێنین كه بڕیارێكى به‌م شێوه‌یه زیان به سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان دهگهێنێـت و مه‌به‌ست لێشى تێكدانى پرۆسه‌ى دیموكراسیه له رێگه‌ى بریارى كۆنتڕۆڵكردنى ده‌زگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندیدار به به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى وڵات و هه‌روه‌ها ئه‌و كرده‌وانه هه‌وڵێكیشه له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه ده‌یانه‌وێت ئامانج و داخوازی دیكه‌شیان جێبه‌جێبكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئێمه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه له كاتى خۆى دا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ڵامى ئه‌م زیاده‌ڕه‌ویانه‌ى دایه‌وه و ده‌نگى بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا كه گووتبویان حه‌یده‌رى و ته‌میمى گه‌نده‌ڵن ، وه‌كو ئاشكرایه هه‌ندێك به‌رپرسی حكوومه‌ت له به‌غدا بڕیاریان داوه كاروانى خۆیان كه ده‌مێكه ده‌ستیان پێكردوه بۆ دروستكردنى ناوه‌ندێكى به‌هێز و گه‌راندنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى بۆ چوارچێوه‌ى یه‌كه‌م به‌رده‌وام بێت ، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌ستوور پێشێل ده‌كه‌ن كه عێراقى نوێى له سه‌ر دامه‌زراوه و هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان له سه‌رى رێككه‌وتوون .
له كۆتاییدا ئێمه ده‌خوازیین ده‌ستبه‌جێ پێداچوونه‌وه‌ى بریارى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى سه‌رۆكى كۆمسیۆن و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت و زیان گه‌یاندن به پرۆسه‌ى سیاسى ڕابگرن و داواش له هه‌موو هێز و لایه‌ن سیاسیه نیشتمانى و دیموكراسیه‌كانى وڵات ده‌كه‌ین ، ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ترسانه له به‌رچاو بگرن و پێش ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى به ترستر ، ئه‌و كارانه‌ى كه هه‌ندێك كه‌س له نێو دامه‌زراوه‌ى ده‌سه‌ڵات دا له به‌غدا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، كرده‌وه‌ى بهترسن و هه‌روه‌ها كوده‌تایه‌كه له دژى ئه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كه هه‌موومان له پێناوى دا به ده‌یان ساڵ قوربانیمان داوه.
وته‌بێژێك به ناوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،
13ى نیسانى 2012