| (یونامى) له‌باره‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌یده‌رى و ته‌میمى، داواى جێبه‌جێكردنى رێوشوێنی یاسایی ده‌كات |
2012-04-14 |
 |
|
|
مارتن كۆبله‌ر نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌باره‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركردنی فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كه‌ریم ته‌میمى ئه‌ندامى ئه‌و كۆمسیۆنه، داواى جێبه‌جێكردنى رێوشوێنی یاسایی ده‌كات. له به‌یاننامه‌یه‌كدا نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئه‌وه‌شى راگه‌یاندوه كه له‌باره‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق له دوازده‌ى ئه‌م مانگه‌وه ئاگاداره و روونشیكردۆته‌وه كه به وردی چاودێَرى ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كات و به پێویستیشى زانی كه به پێى بنه‌ماكانى ده‌ستوورى عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه بكرێت. له‌لایه‌كى دیكه‌وه موئه‌ید ته‌یب گووته‌بێژى فراكسیۆنی هاوپه‌یمانى كوردستانى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى ئازادكردنى فه‌ره‌ج حه‌یدره‌ى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له عێراق كرد و گووتیشى ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌یده‌رى كێشه‌ى نێوان كوتله سیاسیه‌كانى عێراق زیاتر ئاڵۆز ده‌كات. موئه‌ید ته‌یب گووتیشى هیچ پاساوێك بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌یده‌رى نیه و هیواشى خواست كه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌یده‌رى په‌یوه‌ندى به كێشه‌كانى ئێستاى پرۆسه‌ى سیاسی عێراقه‌وه نه‌بێت. له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه، حه‌یده‌ر مولا گووته‌بێژى لیستى عێراقیه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى لێدانه له پرۆسه‌ى دیمو‌كراتى له عێراق و داواشى كرد كه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵوێستێكى روون و یه‌كلا كه‌ره‌وه له‌باره‌ى نووسینگه‌ى سه‌ركرده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له وڵات بگرێته‌به‌ر. حه‌یده‌ر مولا له‌باره‌ى گه‌شه كردنى دیكتاتۆریه‌تێكى نوێ له وڵات هۆشدارى دا و گووتی ئه‌و دكتاتۆریه‌ته خۆى له ده‌سه‌ڵاتى داده‌وه‌رى و ده‌ستوور و یاسا و ده‌سته بێلایه‌نه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانیش پێ باڵاتره و گووتیشى سزادانى ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن نورى مالكیه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت رێگه له ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى له هه‌ڵبژاردندا بگرێت و خۆشى هه‌ر له پله‌ى یه‌كه‌مدا بمێنێته‌وه. |
| |
|
|
|