به‌ڕێز مارتن كۆبله‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئێراق نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی ده‌كات به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كابینه‌ی حه‌وته‌م، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
حه‌ز ده‌كه‌م پیرۆزبایی دڵسۆزانه‌ی خۆم ئاراسته‌ی جه‌نابتان بكه‌م به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دروست كردنی كابینه‌ی نوێ.
سه‌ركردایه‌تی جه‌نابتان ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی كابینه‌ی نوێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووبه‌روو بونه‌وانه‌ی كه له پێشن به‌تایبه‌تی له‌بواری یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌و دامه‌زراوه‌كانی ئاسایش و چاكسازی ئیداری و چه‌سپاندنی یاسا‌و مافه‌كانی مرۆڤ و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتن .
له‌وده‌رفه‌ته‌دا حه‌ز ده‌كه‌م پابه‌ندبونی و هاریكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ئێراق له بواری ئاشتی و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو گه‌لانی عێراق دوپات بكه‌مه‌وه .
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یه بۆیارمه‌تیدانی جه‌نابتان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاره نایابه‌كانتان. تكایه ئه‌وپه‌ڕی رێزوسڵاوم په‌سه‌ند بفه‌رموون .
مارتن كۆبله‌ر
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئێراق