2012-04-16

راپۆرت‮: ‬فاتیح بەرزنجی
لەگەڵ فراوانبوونی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر و زۆربوونی‮ ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتووان،‮ ‬رۆژانە ژمارەی‮ ‬كرێچیان لەزیاد بووندایە،‮ ‬دیارە لەماوەی‮ ‬ئەوچەند ساڵانەی‮ ‬رابردوو بەهۆی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬زەوی‮ ‬لەلایەن حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و لەدوای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەستەی‮ ‬وەبەرهێنان ژمارەیەك شارو گەڕەكی‮ ‬نوێ لەلایەن كەرتی‮ ‬تایبەتەوە دروستكران لەگەڵ ئەو هەموو كارو بەرنامانە هێشتا نەتوانراوە چارەسەری‮ ‬گونجاو بۆ كرێچیان چارەسەر بكرێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەشارێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬وەكو شاری‮ ‬هەولێر كە پایتەختی‮ ‬كوردستانەو رۆژانە ژمارەی‮ ‬دانیشتووانەكەی‮ ‬لەزیادبووندایەو ژمارەی‮ ‬كرێچیانیش لەهەڵكشاندایە و كێ لێی‮ ‬بەرپرسیارە و بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەو كرێچیانە خەڵكی‮ ‬هەژارو كەمدەرامەت و فەرمانبەری‮ ‬كەمداهاتە سەبارەت بەكێشەی‮ ‬كرێچیان و چارەسەرنەكردنی‮ ‬كێشەو گرفتەكانیان و ئاوڕدانەوە لێیان وەك رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەو بەدواداچوونەمان ئەنجامدا‮..‬ كرێچییەكان‮: ‬كێ ئاوڕ‮ ‬لەكرێچیان دەداتەوە‮...!‬ ‮ ‬سەرەتای‮ ‬راپۆرتەكەمان بەڕاو سەرنجی‮ ‬ژمارەیەك لەكرێچیان دەستپێكرد لەڕێگەی‮ ‬ئەو رۆژنامەیەوە خەمی‮ ‬خۆیان هەڵڕێژن‮.‬ ‮* ‬محەمەد حەسەن كرێچی‮ ‬گوتی‮:‬‮ ‬ماوەیەكە لە خانووی‮ ‬كرێدا نیشتەجێم،‮ ‬پێشتر ماڵەكەم لەشوقەكانی‮ ‬ئیسكان بوو،‮ ‬ئێستا ماڵەكەم گواستۆتەوە بۆ خانووێكی‮ ‬دیكە و كرێی‮ ‬خانووەكەم‮ ‬ 450‮ ‬دۆلارە لەگەڕەكی‮ ‬2ی‮ ‬گوڵان و كاری‮ ‬رۆژانەم شوفێریەو مانگانەكەم‮ ‬450‮ ‬دۆلارە،‮ ‬ئەو كۆمپانیایەی‮ ‬كە ئەو شوقانەی‮ ‬گرتۆتە ئەستۆ دەبوایە پارەیەكی‮ ‬زۆرمان پێ بدات‮ ‬بەڵام بەداخەوە پارەیەكی‮ ‬زۆریان پێنەدام و دەنگۆی‮ ‬ئەوە هەیە كە شوقەكانمان‮ ‬بۆ نۆژەن بكەنەوە بەقیستی‮ ‬درێژ خایەن،‮ ‬داواكارین لەحكوومەت كەكاری‮ ‬باش بۆ كرێچیان بكات و ئاوڕیان لێ بداتەوەو شوقە بۆ كرێچیان دروست بكات،‮ ‬چونكە كرێی‮ ‬خانوو گرانە‮.‬ ‮* ‬مازن جەعفەر كرێچی‮ ‬گوتی‮: ‬گەورەترین كێشە لەكوردستان كێشەی‮ ‬كرێچیەتییەو تا ئێستا نەتوانراوە چارەسەری‮ ‬ئەوكێشە گەورەیە بكرێت،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كرێچین خەڵكی‮ ‬كەمداهات و فەرمانبەرانن،‮ ‬دەبوایە حكومەت چارەسەری‮ ‬كێشەی‮ ‬كرێچیەكانی‮ ‬بكات،‮ ‬زۆربەی‮ ‬خاوەن خانووەكان هەوڵی‮ ‬گرانكردنی‮ ‬كرێی‮ ‬خانوو دەدەن،‮ ‬داواكارین لەحكوومەتی‮ ‬هەرێم و كابینەی‮ ‬حەوتەم كەچارەسەرێكی‮ ‬بەپەلە بۆ كرێچیان بدۆزێتەوە و خانوو‮ ‬یاخود شوقەیان بۆ دروستبكات،‮ ‬چونكە ئەوانەی‮ ‬كەلە خانووی‮ ‬كرێدان خەڵكی‮ ‬هەژارو كەم دەرامەتن‮.‬ ‮* ‬ساڵح خۆشناو دانیشتووی‮ ‬شوقەكانی‮ ‬ئیسكان گوتی‮:‬‮ ‬هەر لەساڵی‮ ‬1980وە لەناو ئەو شوقانە دانیشتەجێم و داواكارم لەحكوومەتی‮ ‬هەرێم و كابینەی‮ ‬حەوتەم كەخەمێك لەكرێچیان بخوات و چارەسەرێكی‮ ‬گونجاو بۆ كرێچیان بدۆزێتەوە،‮ ‬ئەوكۆمپانیایەی‮ ‬كەسەر بەكەرتی‮ ‬تایبەتەو هاتووە بۆ نۆژەنكردنەوەی‮ ‬ئەو شوقانە بەدیزاینێكی‮ ‬نوێ لەسەر رووبەری‮ ‬120‮ ‬مەتر و دەكرێتە‮ ‬12‮ ‬نهۆم ئەوان ئەوقسانەیان بەئێمە گوت،‮ ‬ئێستا بوومەتە كرێچی‮ ‬و لەخانووێكی‮ ‬كرێدا نیشتەجێم و بەدووساڵ پڕۆژەكە تەواو دەبێت و كرێچی‮ ‬ئەو شوقانە‮ ‬6‮ ‬وەرەقە وەردەگرن و ئەوكەسانەی‮ ‬كە كرێچین‮ ‬18‮ ‬ملیۆن دیناریان وەرگرتووە ئەوكارەش بۆتە هۆكاری‮ ‬گران بوونی‮ ‬كرێی‮ ‬خانوو كێ لێی‮ ‬بەرپرسیارە و گرەنتی‮ ‬بۆ ئێمە نییە كەچیمان بەسەر دێت‮.‬ ‮* ‬ئەنورە كەمال كرێچی‮ ‬لەگەڕەكی‮ ‬مەلایان گوتی‮:‬‮ ‬ئێمەی‮ ‬كرێچی‮ ‬داوا لە حكوومەتی‮ ‬هەرێم و كابینەی‮ ‬تازە دەكەین كە هەوڵی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كرێچیان بدات و كرێی‮ ‬خانووەكەم‮ ‬400‮ ‬هەزار دینارە و خاوەن خانووەكە كرێیەكەی‮ ‬زیاد كردووە بۆ‮ ‬600‮ ‬هەزار دینار،‮ ‬دەبوایە حكوومەتی‮ ‬هەرێم لەماوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو‮ ‬یاسایەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬بۆ بەرژەوەندی‮ ‬كرێ دابنایە تا ئەوان كرێیان لەسەر گران نەكرێ‮.‬ ‮* ‬زریان سابیر كرێچی‮ ‬لەگەڕەكی‮ ‬كوران گوتی‮:‬‮ ‬كرێی‮ ‬خانووەكەم‮ ‬400‮ ‬هەزار دینارە و لەلایەن خاوەن خانووەكە كرێیەكەم گران بووە بۆتە‮ ‬500‮ ‬هەزار دینار و كێ لێی‮ ‬بەرپرسیارە و كەس ئاوڕ‮ ‬لەكرێچیان ناداتەوە و خەمیان لێ ناخوات‮.‬ ‮* ‬غازی‮ ‬كەمال كرێچی‮ ‬لەگەڕەكی‮ ‬ئاری‮ ‬گوتی‮:‬‮ ‬لەوەتەی‮ ‬هەیە كەس هەوڵی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كرێچیانی‮ ‬نەداوە و هەر ئەو كرێچیانە بوونەتە مایەی‮ ‬زەرەرو زیان و داهاتیان بۆ خاوەن موڵكە و داواكارین لەحكوومەتی‮ ‬هەرێم ئاوڕ‮ ‬لە كرێچیان بداتەو‮.‬ بەردەوام بوونی‮ ‬هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كرێچی سەبارەت بەوراپۆرتە و بەدوداچوون لەمەڕ‮ ‬كێشەو گرفتەكانیان سەردانی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬داكۆكی‮ ‬لەمافی‮ ‬كرێنشین كردو لەوێدا مەحمود ئیسماعیل لێپرسراوی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬داكۆكی‮ ‬لەمافی‮ ‬كرێنشین لقی‮ ‬هەولێر ئەو كۆمەڵەیە لەپێناو داكۆكیكردن لەمافی‮ ‬كرێنشینان دامەزراوەو هەمیشە كاری‮ ‬بۆ كرێنشینان كردووە لەكوردستان و بارەگای‮ ‬سكرتاریەتی‮ ‬ئەو كۆمەڵەیە لە شاری‮ ‬سلێمانیەو‮ ‬5لقی‮ ‬سەرەكیمان هەیە لەشارەكانی‮ ‬گەرمیان و خانەقین و لە هەولێر و سلێمانی‮ ‬و سۆران لەگەڵ هەبوونی‮ ‬دوو نووسینگە لەشاری‮ ‬دهۆك و هەڵەبجەی‮ ‬شەهیدە،‮ ‬ئەو كۆمەڵەیە لەساڵی‮ ‬2004‮ ‬وە دامەزراوە،‮ ‬ئەو بیرۆكەیە لەدەرەنجامی‮ ‬زۆربوونی‮ ‬ژمارەی‮ ‬كرێچیان لەكوردستان و داكۆكیكردن لە مافەكانیان و هەڵسوڕاندنی‮ ‬كاروباری‮ ‬كرێچیان لەكوردستان،‮ ‬كاری‮ ‬دیكەمان بۆ ئەوە بوو تابتوانین چارەسەری‮ ‬كێشەو خەمی‮ ‬كرێچیان بخۆین لەرێگەی‮ ‬لایەنی‮ ‬پەیوندیدار كێشەكانیان بۆ بەرزبكەینەوە و داكۆكی‮ ‬لەمافی‮ ‬كرێچیان بكەین و‮ (‬5‮) ‬لق بۆ كۆمەڵەكەش دامەزرێنن،‮ ‬هەر لەساڵی‮ ‬2009‮ ‬وە وەك لێپرسراوی‮ ‬لقی‮ ‬هەولێر هەمیشە هەوڵمانداوە كاروباری‮ ‬كرێچیان و خەمەكانیان چارەسەر بكەین،‮ ‬چونكە شاری‮ ‬هەولێر رۆژانە لە فراوانبووندایەو‮.‬ كۆمەڵێك كێشەو گرفتمان هەیەو هەوڵمانداوە كێشەكان چارەسەر بكەین،‮ ‬بەڵام ئەو چارەسەر كردنە دەبێ حكوومەت هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬تەواو لە چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانمان بكات لەساڵی‮ ‬2008‮ ‬پڕۆژە‮ ‬یاسایەك بەناوی‮ ‬پڕۆژە‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬8‮ ‬یاسای‮ ‬نیشتەجێكردن،‮ ‬تاڕادەیەك لە بەرژەوەندی‮ ‬كرێچیان نەبوو چونكە ئەو هۆكارانە بۆ دوو جۆر دەگەڕێنەوە پێشبینی‮ ‬هەبوو دووەمیشیان ماوەی‮ ‬دانەوەی‮ ‬قەرزەكە درێژبوو،‮ ‬بەڵام خۆشبەختانە ئێمەش میوانداری‮ ‬كراین بۆ پەرلەمان و لەدوای‮ ‬ئەو هەموو دیراسەتكردنە بۆ ئەو‮ ‬یاسایە توانرا بەكۆی‮ ‬دەنگ بڕیاربدرێت كە ئەو‮ ‬یاسایە هەمواربكرێتەوە‮.‬ ئەمجارەیان لەبەرژەوەندی‮ ‬كرێچیان بێ ئەو بەرژەوەندیەش چۆن بێ؟ ساڵانە حكوومەت بودجەیەك تەرخان بكات و زەوی‮ ‬دابینبكات تا قەیران و كێشەی‮ ‬كرێچیان چارەسەر بكرێت،‮ ‬بۆ نموونە لەساڵی‮ ‬2011‮ ‬توانرا‮ (‬49‮) ‬ملیار دینار تەرخانبكرێ بۆ هەر‮ (‬3‮) ‬پارێزگاكان خۆشبەختانە هەولێر‮ (‬374‮) ‬شوقەی‮ ‬بەركەوتووەو ئێستا لە قۆناغی‮ ‬جێبەجێكردندایە بۆ ئەوەی‮ ‬بەماوەی‮ ‬كەمتر لە‮ ‬2‮ ‬ساڵ پڕۆژەكە تەواو بكرێت بۆ ماوەی‮ ‬25‮ ‬ساڵ كرێش بتوانێ ئەو قەرزە بداتەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌