2012-04-17

خەبات- ئاشتی شەهباز: وەزارەتی تەندروستی بەهاوكاری وەزارەتی تەندروستی ئێراقی و بەسەرپەرشتی رێكخراوی WHO كۆنفرانسێك لەسەر ئاستی ئێراق لەپێناو باشتر بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی سیل لەئێراق بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەدكتۆرانی بواری نەخۆشی سیل و نوێنەرانی پەرلەمان و وەزارەتەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەهۆڵی ئۆتێل رۆتانا لەشاری هەولێر سازكرا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی هەرێم د. خالس قادر رایگەیاند: ئەو كۆنفرانسە لەپێناو بەهێزتركردنی پرۆگرامی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی سیلە لە كوردستان و ئێراق، سەبارەت بە ئاماری نەخۆشیەكانی سیل لەهەرێمی كوردستان گوتی: لەساڵی 2011دا 1270 حاڵەت تۆماركراوە، كە پێیان وابوو ژمارەكە زیاتر بێت لەوەی لەبەردەستدایە، د. جەمیل عەلی رەشید بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەندروستی لەهەولێرو د. حەسەن عەلی باقر بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەندروستی لەبەغدا ئاماژەیان بەوەدا كە ئەوەی تا ئێستا كراوە لەئاستی پێویستدا نەبووەو لەگەڵ ئەمەش هەوڵی زۆریان لەو پێناوە داوە بۆ كەمكردنەوەی رێژەكە، د. حەسەن عەلی باقر گوتی: ئێمە دەمانەوێ لەكۆنگرەی چوارەمی نیشتمانی نەخۆشی سیل رایبگەیەنین كە سەركەوتنێكی مەزنمان بەدەستهێناوە لەو پێناوە بەدانانی تاقیگەیەكی گەورە بۆ بەدەستنیشان و دۆزینەوەی نەخۆشیەكە كە بەسەرچاوەیەكی جیهانی هەژمار دەكرێت.

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌