2012-04-23

بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لە نووسینگەی خۆی لە سەلاحەددین، پێشوازییكرد لە بەڕێز فەخری كەریم سەباح سەرۆكی دەزگەی مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر. لە دیدارەكەدا، فەخری كەریمی میوان، گوێبیستی خستنەڕووی سەردانە سەركەوتووەكانی سەرۆك و ئەنجامە ئیجابییەكانی بوو كە لێیكەوتەوە و تیایاندا جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ڕێبازی دیموكراتی لە وڵاتدا كرابووەوە، لەگەڵ پێداویستی بەشداری ڕاستەقینە لە وەرگرتنی بڕیاری حكوومی و پاراستنی دەستوور لە سەرپێچییەكان و ڕێگەنەدان بە تاكڕەوی لە دەسەڵات و كۆنتڕۆڵكردنی ڕێڕەوەكانی. هەر لە دیدارەكەدا، باس لە ڕوانگەی چارەسەركردنی تەنگژەی نوكەیی پرۆسەی سیاسی كرا، ئەویش لە ڕێگەی جەختكردنەوە لەسەر بنەماكانی تەوافوقی نیشتمانی و چوارچێوەی بەشداربوون لە دەسەڵات و ڕێكەوتنی نێوان كوتلە سیاسییەكان بەتایبەتیش ڕێككەوتننامەی هەولێر، كە بنچینەیەك بوو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی ئێستای ئێراق.

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌