| سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور له ئیراق ده‌كات |
2012-04-24 |
 |
|
|
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 24/4/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز هیۆن میۆنگ كیم باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور له ئیراق و شاندێكی یاوه‌ری. له دیدارێكدا ، په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانی نێوان كۆریای باشوور و هه‌رێمی كوردستان خرایه به‌ر باس و له‌م رووه‌وه باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی ، ستایشی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند كه حكومه‌تی كۆریای باشوور خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم زیاتر په‌ره‌پێبدات. سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌رێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه‌یدا و هاوكات ئاماده‌یی خۆیشی نیشاندا بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی و رایگه‌یاند كه كۆریای باشوور وڵاتێكی پێشكه‌وتووه و پێگه‌ی به‌هێزی هه‌یه و خوازیارین سوود له ئه‌زموونه‌كه‌ی وه‌رگرین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌وتر بكه‌ین تاكو كۆمپانیا كۆرییه‌كان زیاتر ڕوو له هه‌رێم بكه‌ن بۆ كاری وه‌به‌رهێنان.
|
| |
|
|
|