| هه‌ولێر.. سه‌رۆك تاڵًهبانى و سه‌رۆك بارزانى كۆبوونه‌وه |
2012-04-25 |
 |
|
|
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مام جه‌لال له شارى هه‌ولێر پێشوازیى كرد له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى . له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگرى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان ئاماده‌بوون، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ى دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانى گۆڕه‌پانى سیاسیى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و رێوشوێنه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كان به گشتیى و به‌تایبه‌تیى ئه‌و ته‌نگه‌ژه و قه‌یرانه‌ى كه له نێوان حكومه‌تى فیدراڵیى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دروست بووه. له‌و باره‌یه‌شه‌وه بیروڕا و تێڕوانینه‌كانى سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانى چوونیه‌ك بووون كه ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كانى پێشوو (به تایبه‌ت رێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر ) بكرێته بنه‌ما و سه‌رچاوه بۆ كۆتاییهێنانى كێشه‌كان ، بیروڕاش سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى نیشتمانیى و كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ى پارت و لایه‌نه‌كانى نێو پرۆسه‌ى سیاسیى له عێراقدا بۆ ده‌رچوون و رزگاربوون له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ى كه رووبه‌ڕووى پرۆسه‌ى سیاسیى بووه‌ته‌وه له عێراقدا ئاڵوگۆڕ كرا . سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى گرنگیى به‌ستنى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌یان دووپاتكرده‌وه له كاتێكى نزیكدا تا سه‌ركرده سیاسییه‌كان و كوتله‌كان رێك بكه‌ون له‌سه‌ر پرۆژه و به‌رنامه‌یه‌كى نیشتمانیى كه هه‌مووان له‌سه‌رى رازی بن و هه‌موو كێشه و كۆسپه‌كان یه‌كلایى بكرێنه‌وه و عێراق له‌و قه‌یرانه ده‌رباز ببێت . له ته‌وه‌ره‌یه‌كى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندیى نێوان هێزه سیاسییه‌كان تاوتوێ كرا .، له‌و باره‌یه‌شه‌وه پێویستیى یه‌كڕیزیى و یه‌كێتیى ماڵى كورد دووپات كرایه‌وه و یه‌ك هه‌ڵوێستیى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر كێشه و گرفته‌كان به پێویست زانرا . ئاماژه‌ش كرا بۆ زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى ستراتیژیى نێوان (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان) كه رهنگدانهوى گرنگى هه‌یه له ئۆقره‌یى و ئاشتیى و ته‌بایى له هه‌رێمى كوردستان و به هێزیى پێگه‌ى كورد له عێراق به گشتیى ، هاوكات كاریگه‌ریى زۆریشی هه‌یه له‌سه‌ر كارایى و چالاكی حكومه‌ت له خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان و له‌و باره‌یه‌شه‌وه پشتیوانی بۆ هه‌نگاو و به‌رنامه‌ى كارى كابینه‌ى حهتهمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرایه‌وه .
|
| |
|
|
|