نیوه‌ڕۆی 27-4 سه‌رۆك مام جه‌لال له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له سه‌ید موقته‌دا سه‌در و سه‌رۆك مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ره‌تای دیداره‌كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌خێرهاتنی گه‌رمی سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌دری كرد به بۆنه‌ی سه‌ردانه مێژوییه‌كه‌یه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، داوایكرد ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك بارزانییه و دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان ببێته فاكته‌ری دۆزینه‌وه‌ی ده‌ره‌تانێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ئێستا به‌رۆكی وڵاتی گرتووه و پرۆسه‌ی سیاسییش به‌ره‌وپێش ببات، هیوای خۆیشی ده‌ربڕی كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ماحه‌تیان ببێته ده‌رفه‌تێكی باش بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌و ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنانه‌ی كه ئه‌م به‌شه زیندووه‌ی ئیراق به خۆوه‌ی ده‌بینێت له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا له‌باره‌ی هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به بارودۆخی ئیراق و رێوشوێنه‌كانی لابردنی كۆسپه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان كوتله سیاسییه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری ئیراق و رێككه‌وتنه‌كانی پێشوو به تایبه‌تی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه پێویستیی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانیی سه‌رتاسه‌رییان دووپاتكرده‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی ئیراق بخاته سه‌روو هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كی حزبیی و تائیفیی هه‌مووانیش له‌سه‌ری رێك بكه‌ون له پێناوی گه‌یاندنی ئیراق به كه‌نارێكی ئارام و ئۆقره.
هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمد ساڵح جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مامۆستا فه‌خری كه‌ریم و دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عه‌دنان موفتی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك) ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون.