2012-04-28

 

لەو كۆبوونەوە راوێژكارییەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوە چوو، جەخت لەسەر زەرورەتی چارەی ئەو قەیرانە كراوەتەوە كە بوونی هەیە. بەپێی بەیاننامەکە بەردەوامبوونیشی مەترسییەكی بەردەوامە لەسەر بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، هەربۆیە لەو كۆبوونەوەیەدا بە پێویست زانرا كە رێككەوتننامەی هەولێر جێبەجێ بكرێت، كە ئەوە یەكێك بوو لەو خاڵانەی كە سەماحەتی موقتەدا سەدر تەئكیدی لێدەكاتەوە لەگەڵ ئەوەی كە پێویستە هەموو هەنگاوەكان لە چوار چێوەی دەستووردا بنرێن.
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکە، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، فوئاد حوسێن، دەقی بەیاننامەكەی بۆ رۆژنامەنووسانی خوێندەوە لە دەقی بەیاننامەكەدا هاتووە بەیاننامەی دەرچوو لە كۆبوونەوەی راوێژكاری. جەنابی جەلال تاڵەبانی سەرۆككۆماری ئیراقی فیدراڵ كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری ساز كرد لەبارەی رەوشی ئێستای ئیراق، لەو كۆبوونەوەیەدا هەریەك لەم بەرێزانەی خوارەوە ئامادەبوون "سەماعەتی موقتەدا سەدر و بەرێز د. ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی ئیراقیە، و بەرێز ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئیراقی و مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
لە شاری هەولێر  كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری بەسەرۆكایەتیی سەرۆككۆماری عێراقی فیدراڵ، مام جەلال تاڵەبانی و بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی و سەرۆكی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و سەرۆكی لیستی ئێراقییە، ئەیاد عەلاوی و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، ئوسامە نوجێفی، دەستی پێكرد، دوای كۆبوونەوەكە بەیاننامەیەك راگەیەندرا.
 لەو كۆبوونەوەیەدا تەئكید لەسەر خزمەتكردنی گەلی ئێراق كرایەوە وە باشتركردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان بە خێراترین كات، هەروەها جێبەجێكردنی داواكارییەكان، كۆبوونەوەكە بە شێوەیەكی جیددی هەڵوەستەی لەسەر كێشەكانی گەلانی ئیراق كردەوە، بەهۆی ئەو كێشانەی كە هەیانە، هەر بۆیە پێداگیری كرا لەسەر ئەوەی كە بەزووترین كات خەڵكی ئێراق خزمەتەكانیان بە دەست بگات، هەروەها چارەكردنی هەر گرفتێكی دیكە ئەگەر لە ئارادا بێت. هاوكات پەرپێدانی دیموكراسییەت و رێخۆشكردن بۆی، لە كاروبارەكانی وڵاتدا، هەروەها گەشەپێدانی كاری هاوبەش لەنێوان سەرجەم كوتلە سیاسییەكانی عێراق، بە گەڕانەوە بۆ پێگە نیشتیمانییەكان و تەوافوقی نیشتیمانی، هەروەها هەموو ئەو كۆسپانە تێك بشكێنرێن كە دێنە رێگەی پرۆسەی دیموكراتی و خزمەتگوزارییەكان.
شایەنی باسە لەو كۆبوونەوەیە كە زیاتر لە سێ سەعاتی خایاند هەریەكە لە كۆسرەت روەسوڵ عەلی  جێگری سەرۆكی هەرێم و د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و د. رۆژ نوری شاویس جێگری سەرۆكوەزیرانی فیدراڵ  ئامادەی بوون.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌