2012-04-28


 
ئەمرۆ شەممە 28/4/2012 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد لە بەرێز ئوسامە ئەلنوجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیراق و ئەسیل ئەلنوجێفی پارێزگاری نەینەوا.
لە كۆبوونەوەكەدا ، باس لە بارودۆخی سیاسی ئیراق كرا و هەر دوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی گشتگیر بۆ گشت ئەو كێشەو گیروگرفتانەی كە رووبەرووی عیراق بوونەتەوە و بە پێویستیشیان زانی كە چارەسەركە لە سەر بنەمای جێبەجێكردنی دەستوور و رێككەوتننامەی هەولێر بێت.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا هەر دوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو رەوشە سەقامگیر و باشەی كە لە پارێزگای نەینەوا هاتۆتە ئاراوە بە تایبەتی دوای گەڕانەوەی لیستی برایەتی بۆ ناو ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا و لەم رووەوە ئەسیل ئەلنوجێفی پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند كە وەك پارێزگای نەینەوا دەتوانین سوود لە ئەزمونی هەرێم وەرگرن لە گشت بوارەكاندا و سەرۆك بارزانی _ش ئامادەیی هەرێمی كوردستانی دەربڕی بۆ هەر هاوكارییەك.

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌