به‌ڕێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى یادى 45 ساڵه‌ى ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى ئه‌لته‌ئاخى، په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى سه‌رنووسه‌ر و ستافى رۆژنامه‌كه كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
به ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
به‌رێز دكتۆر به‌درخان سندى ، سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ئه‌لته‌ئاخى خۆشه‌ویست ، رێز و سڵاو ، به بۆنه‌ى یادى 45 ساڵه‌ى ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى رۆژنامه‌ى ئه‌لته‌ئاخى له 29ى نیسانى ساڵى 1967، جوانترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى ئێوه و سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانتان ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم بۆ خزمه‌تكردن به وشه‌ى ئازاد و هیوا ده‌خوازم ئه‌لته‌ئاخى به مینبه‌رى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى بمێنێته‌وه بۆ خزمه‌تكردنى ئامانجه‌كانى گه‌لى كوردستان و عێراقمان و له‌گه‌ڵ مینبه‌ره‌كانى دیكه‌دا به‌شدار بێت له قوڵكردنه‌وه‌ى گیانى برایه‌تى له نێوان پێكهاته‌كان و چین و توێژه‌كاندا كه له ژێر سایه‌ى ئێراقێكى ئیتیحادى دیموكراتیدا هیوا و ئاواته‌كانیان بێنه دى .
ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هه‌موو ساڵێكیش رۆژنامه‌ى ئه‌لته‌ئاخى زۆرتر پێش بكه‌وێت و به‌رده‌وام بێت له گه‌یاندنى ئه‌و په‌یامه‌ى كه له پێناویدا دامه‌زراوه . له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌تم.
مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
28ى نیسانى 2012