به ئاماده‌بونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و كونسوڵی وڵاتانی بیانی و ژماره‌یه‌ك له سه‌رمایه‌داران و بزنزمانانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، له ڕێوڕه‌سمێكدا به فه‌رمی هۆتێل دیڤان له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه كه ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه بنیاتنراوه به‌گوژمه‌ی 100 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 43 هه‌زار مه‌تر دووجا.
جێگه‌ی باسه ئه‌م هۆتێله له‌سه‌ر ستانداردی جیهانی بنیاتنراوه و له 23 نهۆم پێك دێت كه 228 ژووری له‌خۆ گرتووه، ئه‌مه جگه له مه‌لاوانگه و پاركێكی تایبه‌ت به وه‌ستانی ئۆتۆمبێل و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی دیكه.
له لێدوانێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م هۆتێله ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ڕوه‌وه یارمه‌تی ئێمه‌ی داوه تا ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان وه‌ك وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامداوه، به تایبه‌ت له دابینكردنی زه‌ویه‌كه‌ی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم كارئاسانی زۆر بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی ڕه‌خساندوه.