به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له گفتوگۆیه‌کدا بۆ دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندنی دوبه‌ی جه‌ختی کرده‌وه که کێشه‌ی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان به‌پێی بارودۆخی تایبه‌تی خۆی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا به‌رێز مسعود بارزانی سه‌باره‌ت به روانگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی بۆ کێشه‌ی کورد گوتی: دۆزی کورد پێشکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌ڵام تا ئێستاش شه‌قامی عه‌ره‌بی ئه‌و تێگه‌یشتنه روونه‌ی بۆ کێشه‌ی کورد نییه هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له نووسه‌ران و رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب له کێشه‌ی کورد تێده‌گه‌ن و ئێمه‌ش له هه‌وڵی به‌رده‌وام داین بۆ ناساندنی کێشه‌ی کورد به شه‌قامی عه‌ره‌بی.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کورددستان جه‌ختیشی کرده‌وه: هه‌وڵ ده‌ده‌ین نه‌بینه به‌شێک له ململانێی ناوچه‌یی، چ هه‌رێمی بێت یا نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوسه‌نگیه‌ک له په‌یوه‌ندییه‌کان رابگرین و کورد نه‌بێته به‌شێک له ململانێکان.
سه‌رۆك بارزانی دووپاتیشی کرده‌وه: له بارودۆخی ئێستا کورد دووره له شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زنه به‌ده‌ستمان هێناوه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و تورکیا، بارزانی ئاماژه‌ی دا: چه‌ند ساڵێک به‌ر له‌ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا ئاڵۆز بوو و تورکیا دانی به هه‌رێمی کوردستان دانه‌ده‌نا, به‌ڵام ئێستا گوڕانکارییه‌کی به‌رچاو له سیاسه‌تی تورکیا روویداوه, سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا سه‌ردانی هه‌ولێری کرد و له گوته‌یه‌کدا رایگه‌یاند: "ئه‌و رۆژه‌ی کورد تێیدا په‌راوێز ده‌خرا رۆیشت"، ئێستاش ئالوگۆڕێکی به‌رچاوی بازرگانی له‌نێوانماندا هه‌یه و هه‌ردوولا سوودمه‌ندین له‌م په‌یوه‌ندییه.
هه‌روه‌ها روونیشی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر ململانێش له‌نێوان تورکیا و ئێران هه‌بێت, ئێمه نامانه‌وێت ببینه به‌شێک له‌م ململانێیه, چونکه پێویستیمان به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی ئاشکرای کرد: بێگومان هه‌ندێک له ده‌وڵه‌ته هه‌رێمییه‌کان ده‌ست ده‌خه‌نه ناو بارودۆخی عێراق و زیاتر ئاڵۆزی ده‌که‌ن.
له‌باره‌تی روانگه‌ی ئه‌مه‌ریکاش به‌رامبه‌ر به کورد، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عێراقێکی دیموکراتی و ده‌ستووری دایه و پابه‌ندیشیان به‌رامبه‌ر به کورد و کوردستان دووپاتکرده‌وه.
بارزانی باسی له بارودۆخی ئێستای عێراقی کرد و گوتی: به‌پێی رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر هیچ لایه‌نێک په‌راوێز نه‌خراوه و هیچ لایه‌نێکیش زۆڵمی لێ نه‌کراوه و هه‌موو لایه‌نه‌کان تا ئێستاش کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ کردنی رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی کرده‌وه: هه‌وڵدان بۆ تاکڕه‌ویی له حوکم، سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانی عێراقه به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان پابه‌ندی ده‌ستوور بن ئه‌وکات هیچ کێشه‌یه‌ک روونادات.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه گوتی: من له‌گه‌ڵ ئه‌جیندای عێراقیم بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و هیچ کێشه‌یه‌کی شه‌خسیم له‌گه‌ڵ مالیکی نییه.
سه‌باره‌ت به کێشه‌ی هاشمی، سه‌رۆکی هه‌رێم روونی کرده‌وه: له کێشه‌ی هاشمی پێشنیارم کرد له رێگه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت و ناکرێت له‌م جۆره کێشانه تاکڕه‌وانه بڕیار بدرێت.
بارزانی روانگه‌ی خۆی له‌سه‌ر دادگای ئێستای عێراق ده‌ربڕی و گوتی: متمانه‌م به دادگای ئێستای عێراق نییه چونکه به‌سیاسی کراوه و ئه‌م دادگایه‌ی ئێستاش زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
سه‌باره‌ت به سوپای عێراقیش رایگه‌یاند: چۆن متمانه به سوپایه‌ک بکه‌م که له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه‌کان یه‌کێک له ئه‌فسه‌رانی ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێی فرۆکه‌یF16 ده‌که‌ین و کورد له هه‌ولێریش ده‌رده‌که‌ین.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی دۆخی ئێستا و کورد گوتی: پێشتر ئێمه کێشه‌ی بوون و ناسنامه‌مان هه‌بوو, به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌که گوڕاوه و پێویسته ئێمه کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین که چۆن کێشه‌کان به شێوازێکی دیپلۆماسی و ئاشتیانه چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین.