ئەمڕۆ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران گەیشتە کەرکووک، بەڵام بە گویرەی زانیارییەکان هیچ وەزیرێکی کوردی لەگەڵدا نییە.
مالکی لە سەرەتای هاتنی بۆ کەرکوک لەگەڵ لقی ٢ و ٤ سوپای عێراق کۆبووەتەوە و تا ئێستاش کۆبوونەوەکان بەردەوامن.
لەم سەردانەدا ٧ وەزیر هاورێی مالکین و وەزیرە کوردەکان بەشدار نین.
تورهان موفتی" وه‌زیری کاروباری پارێزگاکان، "عادل مهۆده‌ر" وه‌زیری شاره‌وانی، "رافع عیساوی" وه‌زیری دارایی، "عێزه‌دین دۆره" وه‌زیری کشت‌وکاڵ، " ئیتیهال زه‌یدی" وه‌زیری ئافره‌تان، "محه‌ممه‌د تنینی" وه‌زیر په‌روه‌رده و "حسێن شاره‌ستانی" جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروباری وزه، له‌م سه‌دانه‌دا هاوڕێی مالکین.
ماڵپه‌ری په‌یامنێر