| سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى بولگاریا و شاندێكى یاوه‌رى كرد |
2012-05-08 |
 |
|
|
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 8/5/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز سیمۆن جانكۆڤـ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى بولگاریا و شاندێكى یاوه‌رى. له دیدارێكدا ، سه‌رۆك بارزانى وێراى ئاماژه‌كردن به گرنگى په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانى نێوان وڵاتى بولگاریا و هه‌رێمى كوردستان ، رایگه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان خوازیاره له ئێستا‌و داهاتوودا په‌ره به‌و په‌یوه‌ندییانه بدات و به هێزترى بكات . جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى بولگاریاش ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان رونكرده‌وه كه بۆ به‌هێزكردن و فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانه له هه‌موو بواره‌كاندا و ئاماژه‌ى به دوا سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ وڵاته‌كه‌ى و به هه‌نگاوێكى زۆر گرنگى دانا بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و كردنه‌وه‌ى ده‌رگا به ڕووى كۆمپانیا بولگارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كارى وه‌به‌رهێنان و بازرگانى ئه‌نجام بده‌ن و ئاماژه‌ى به چه‌ند بوارێكى كرد كه وڵاته‌كه‌ى ده‌توانێ هاریكارى هه‌رێم بكات له وانه بوارى بانكى و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كردنه‌وى لقێكى ئه‌و بانكه له هه‌رێمى كوردستان بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به كۆمپانیاكان و بزنسمانه‌كان و هه‌روه‌ها بوارى كشتوكاڵ و دانانى سیسته‌مێكى پێشكه‌وتووى ئاودێرى و دروستكردنى پرۆژه‌ى كشتو‌كاڵى كه گشت قۆناغه‌كانى ته‌واوكه‌رى یكتر بن و هه‌روه‌ها بوارى كه‌لتورى و شوێنه‌وار و وه‌رزش و له‌م رووه‌وه ئاماژه‌ى به پرۆژه‌ى قه‌ڵاتى هه‌ولێرى كرد كه چۆن ده‌كرێ په‌ره به‌و به‌رنامه‌یه بدرێ كه بۆى دانراوه و چۆنیش شوێنه‌واره‌كان بكرێنه شوێنى گه‌شتوگوزارى و ده‌ستخۆشیشى له سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه كه له هه‌رێمدا به‌دى ده‌كرێت و هه‌روا له دابینكردنى ئه‌و ئارامى و سه‌قامگیرییه‌ى كه هۆكارێكى سه‌ره‌كییه له پێشخستنى كارى وه‌به‌رهێنان . سه‌رۆك بارزانى وێراى ته‌ئكیدكردن له بایه‌خى ئه‌و بوارانه‌ى كه جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى بولگاریا ئاماژه‌ى پێكردن ، ئاماده‌یى هه‌رێمى ده‌ربڕى بۆ هه‌ر هاریكارى و كار ئاسانییه‌ك.
|
| |
|
|
|