| له هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌ك له ژێر ناوى ئیدانه‌كردنى بابه‌تێكى گۆڤارى چرپه توندوتیژى لێكهوتهوه |
2012-05-08 |
 |
|
|
پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان له‌ژێر ناوى ئیدانه‌كردنى ئه‌م بابه‌ته‌ى كه له گۆڤارى چرپه‌دا بلاوكرابووه‌وه سازكرا ، دواتر گردبوونه‌وه‌كه شێوازه‌كه‌ى گۆردرا بۆ هێرش و په‌لاماردان بۆسه‌ر باله‌خانه‌ى په‌رله‌مان و پاسه‌وانه‌كانى په‌رله‌مان و له‌ئاكامدا ژماره‌یه‌ك پۆلیس و هاوولاتى به‌هۆى هێرش و به‌ردباران بریندار بوون و زیانێكى زۆریش به‌ر باله‌خانه‌ى په‌رله‌مان كه‌وت . پاشان خۆپیشانده‌ران له‌شاری هه‌ولێر هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نته‌رى كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس و سووتاندیان ، به‌لام به زووترین كات توانرا كۆنترۆل بكرێت . شایه‌نى باسه له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا له به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ى كه له گۆڤارى چرپه‌دا بلاوكرابووه‌وه و تێیدا به‌شێوازێكى ناشیرین هێرش كرابووه سه‌ر خوا و پێغه‌مبه‌رى ئیسلام درودى خواى له‌سه‌ر بێت ، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان به هاوكاریی مامۆستایانى ئایینى كوردستان چه‌ندین ئیجرائاتى یاساییان به‌رامبه‌ر به‌م گۆڤاره وه‌رگرت و به‌بریارى داواكارى گشتیش دوێنێش سه‌رنووسه‌رى گۆڤاره‌كه ده‌ستگیراو ئێستا له‌زیندانى مه‌حه‌ته‌ى شارى هه‌ولێره .
|
| |
|
|
|