له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ته‌لاری پارێزگای هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی گووتی: به‌هۆكاری ئه‌و بابه‌ته‌ی له گۆڤاری چرپه بڵاوكرابۆوه، به‌داخه‌وه له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بارێكی پشێوی روویدا كه بۆ هه‌موو لایه‌ك جێی نیگه‌رانیی بوو به‌مشێوه‌یه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نه‌خوازراو رۆیشت.
گووتیشی: چ وه‌كوو حكوومه‌ت ، په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر به‌و سووكایه‌تیكردن به به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی ئیسلام ده‌ربڕیبوو، زۆر روون و ئاشكرا بوو، چونكه هه‌موومان وه‌ك موسڵمان قبووڵمان نییه ئایینی ئیسلام و ئایینه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه پێشێل بكرێت.
هادی ئاماژه‌یدا كه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روویدا، خۆپیشاندانێكی بێ مۆڵه‌ت بوو، بۆیه هێزه‌كانی پۆلیس رێوشوێنی گرتۆته‌به‌ر تاوه‌كوو كار به توندوتیژی نه‌گات، به‌ڵام سه‌ره‌تا په‌لاماری پرسگه‌ی په‌رله‌مان دراو چه‌ند پۆلیسێك برینداركران و له درێژه‌ی توندوتیژییه‌كانیشدا چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له برینداره‌كان به گولـلـه نه‌بووه.
زیاتر روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی په‌رله‌مان و هه‌ندێك له‌و مامۆستایانه‌ی ئایینی كه سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كردبوو داوایان له خه‌ڵكی كۆبۆوه كرد كه په‌رته‌ی لێ بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیجرائات كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێك له‌و ئاراسته‌یه زۆر تێكده‌رانه بوو و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر به‌شێكی په‌رله‌مانی كوردستان و شوێنه گشتییه‌كان، به‌كۆمه‌ڵ به‌رده‌وام بوون و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر یانه‌ی خێزانی ئاوێزه و هۆتێل ڤیا رۆیال و چه‌ند شوێنێكی دیكه، بۆیه زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تێكده‌رانه‌یه ده‌كه‌ین و رێكاری توندیش به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه ده‌یانه‌وێت ژیانی خه‌لك تێك بده‌ن و پشێوی بخه‌نه ناو پایته‌خته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌یدا، له چوارچێوه‌ی یاسادا ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌ستگیركراون و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كانیش ده‌سته‌كانی پشته‌وه‌ی پشێوه‌یه‌كه ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه ئێمه هیچ لایه‌نێك تۆمه‌تبار ناكه‌ین.