ئه‌حمه‌د عه‌لوانی ئه‌ندامی فراكسیۆنی عێراقییه داوای له ئیئتیلافی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كرد كه به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران بگه‌رێت به‌وه‌ی مالكی خۆی ده‌دزێته‌وه و رێككه‌وتنی هه‌ولێر جێبه‌جێ ناكات .
عه‌لوانی به ئاژانسی هه‌واڵی ئیخبارییه‌ی راگه‌یاند كه هاوپه‌یمانی نیشتیمانی پێویسته له ئێستاوه به‌دواى به‌دیلێك بگه‌رێت چونكه مالیكی نایه‌وێت رێككه‌وتنی هه‌ولێر جێبه‌جێ بكات كه ئه‌م رێككه‌وتنه تایبه‌ته به داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراق نه‌ك داواكاری كوتله سیاسییه‌كان و ئێستاش وێنه‌كه زیاتر روون و ئاشكرا بۆته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران نیازی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نییه و جیدی نییه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
روونیشیكرده‌وه كه ولات پێویستی به هاوسه‌نگی سیاسیى و حكومی هه‌یه و مانه‌وه‌ی مالیكیش وا ده‌كات بارودۆخه نه‌خوازراوه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه .