سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، له یادداشتێكی كورتدا له ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ده‌ڵێت هێنانی چه‌ك و هێز كه‌ركووك له كوردستان جیا ناكاته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كوردستانیی كه‌ركووك، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هێز و پلانێك ئه‌و ناسنامه‌یه ناگۆڕێت و جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور و ئاژاوه نانه‌وه‌ش ناتوانێت كه‌ركووك له كوردستان جیا بكاته‌وه.
مه‌سروور بارزانی هه‌روه‌ها داوای له هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان كردووه، له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌ڵوێست بنوێنن و مێژوویه‌ك له یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزی تۆمار بكه‌ن بۆ به‌رگری كردن له سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌لی كوردستان.
چاودێرانی سیاسی و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، ده‌ڵێن په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامێكه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێی نووری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ كه‌ركووك، كه به هێزێكی زۆر و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی قورسه‌وه گه‌یشته شاری كه‌ركووك.