2012-05-09

لە ماوەی‮ ‬یەك ساڵی‮ ‬داهاتوودا،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاو لە قوتابخانە بە پیوەر و كوالیتیی‮ ‬بەرز لە هەریمی‮ ‬كوردستان دروست دەكری
ئیوارەی ئه‌مڕۆ،‮ ‬بە سەرۆكایەتیی‮ ‬نیچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان و بە ئامادەبوونی‮ ‬عیماد ئەحمەد جیگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬ژمارە چواری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان بەڕیوە چوو كە تیایدا‮ ‬ڕەوشی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و پەروەردە و چەند بابەتیكی‮ ‬تر تاتوی كرا و چەند بڕیاریكی‮ ‬گرنگ درا‮.‬
دەربارەی‮ ‬ئەو ئاڵۆزی‮ ‬و پشیویانەی‮ ‬رۆژی‮ ‬سیشەممە لە هەولیر نرانەوە و تیایدا هەوڵی‮ ‬پەلاماردانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و چەند شوینیكی‮ ‬گشتی‮ ‬و تایبەتی‮ ‬درا،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان دووپاتی‮ ‬كردەوە‮ ‬حكوومەت هەموو‮ ‬ڕیكاریكی‮ ‬یاسایی‮ ‬بەرامبەر هەر كەس و لایەنیك دەگریتە بەر كە دەستیان لە نانەوەی‮ ‬ئەو پشیوی‮ ‬و پەلامارانەدا هەیە و دەبی بە سزای‮ ‬یاسایی‮ ‬خۆیان بگەن‮. ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕەوشی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و ئەو كیشە و گرفت و كەموكوڕیانەی‮ ‬كە لە بواری‮ ‬تەندروستیدا هەن،‮ ‬بە دریژی‮ ‬خستە بەر باس و گرنگترین ئەو خاڵانەی‮ ‬دەستنیشان كرد كە هەندیكیان پیویستیان بە چارەسەری‮ ‬هەنووكەیی‮ ‬و هەندیكی‮ ‬تریشیان پیویستیان بە چارەسەری‮ ‬دریژخایەن هەیە‮. ‬بۆ ئەم مەبەستەش دەستەیەكی‮ ‬بەدواداچوون لە سەرۆك و جیگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت و وەزیری‮ ‬تەندروستی‮ ‬و لایەنە پەیوەندارەكان پیك هات بۆ ئەوەی‮ ‬لە نزیكەوە بەدواداچوونی‮ ‬بەردەوام بۆ میكانیزمی‮ ‬چارەسەری‮ ‬بكەن و هەموو پیداویستییەكانی‮ ‬دابین بكرین‮. ‬ئەولەویەتیش درایە كیشەی‮ ‬دەرمان و كیشە كارگیڕییەكان‮.‬
لە بواری‮ ‬پەروەردەشدا،‮ ‬بە هەمان شیوە كیشە و گرفت و كەموكوڕیەكان بە سەر دوو جۆری‮ ‬هەنووكەیی‮ ‬و دریژخایەندا دابەش كران و دەستەیەكی‮ ‬تری‮ ‬بەدواداچوون لە سەرۆك و جیگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت و وەزیری‮ ‬پەروەردە و لایەنە پەیوەندارەكان پیك هینرا و میكانیزمی‮ ‬كاركرن بۆ چارەسەری‮ ‬كیشەكان دانرا كە بە پیی‮ ‬ئەو میكانیزمە لە ماوەی‮ ‬یەك ساڵی‮ ‬داهاتوودا،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاو لە قوتابخانە بە پیوەر و كوالیتیی‮ ‬بەرز لە هەریمی‮ ‬كوردستان دروست دەكرین‮. ‬بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گوشتوگوزار‮ ‬ڕاسپیردرا كە لە شوینی‮ ‬گونجاو،‮ ‬زەویی‮ ‬پیویست دابین بكات‮. ‬هەر لە بارەی‮ ‬پەروەردەوە سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕایگەیاند ئەولەویەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان پەروەردەیه و دەبی كاری‮ ‬زۆر جددی‮ ‬بەپەلەی‮ ‬بۆ بكریت‮. ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە،‮ ‬بڕیار درا ساڵی‮ ‬خویندن بە شیویەك‮ ‬ڕیك بخریت كە هاوسەنگیەك لە نیوان‮ ‬ڕۆژەكانی‮ ‬خویندن و‮ ‬ڕۆژەكانی‮ ‬پشوودا هەبیت،‮ ‬بە جۆریك كە لە گەڵ ستانداردەكانی‮ ‬دنیا‮ ‬یەك بگریتەوە‮. ‬لە دوایین بەشی‮ ‬كۆبوونەوەكەدا،‮ ‬پرۆژەی‮ ‬قەرزی‮ ‬بچووك بۆ لاوان و گرنگیی‮ ‬پرۆژەكە و مەودای‮ ‬سوودمەندبوون لە پیدانی‮ ‬ئەم قەرزە تاوتوی كرا و بڕیار درا بەدواداچوونیكی‮ ‬ورد بۆ كاریگەری‮ ‬و ئەنجامەكانی‮ ‬ئەو پرۆژەیە بكریت و كەموكوڕییەكانی‮ ‬چاك بكریت‮. ‬لە كۆتاییدا،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان داوای‮ ‬لە هەموو وەزارەتەكان كرد كە دەسەڵاتی‮ ‬زیاتر بدەن بە پاریزگاكان و پیویستە هەموو وەزیرەكان دەسەڵاتەكانیان دابەزیننە خوارووی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬سنووری‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬پاریزگان و دامودەزگانی‮ ‬خواروو زیاتر بكریت و هەموو دەسەڵاتەكان لە وەزارەت و لە دەستی‮ ‬وەزیر خۆیدا نەمینیتەوە‮. ‬هەروەها داوای‮ ‬كرد كە هەماهەنگییەكی‮ ‬زیاتر لە نیوان وەزارەتەكان و پەرلەماندا هەبیت و گرنگییەكی‮ ‬زۆر بە هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگیی‮ ‬نیوان حكوومەت و پەرلەمان بدریت

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌