په‌رله‌مانتارێكی ئێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان داوای كرد، كه ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان بۆ كه‌ركوك به‌كارنه‌هێنرێت، به‌ڵكو ده‌سته‌واژه‌ی داگیركردن بۆ كه‌ركوك به‌كاربهێنرێت.
د. سیروان ئه‌حمه‌د بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته هه‌موو به‌رپرسانی كورد‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌شوێنی ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان، ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه‌داگیركراوه‌كان بۆ كه‌ركوك‌و شوێنه‌كانی دیكه به‌كاربهێنرێت، چونكه ئه‌و ناوچانه له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی به‌عسه‌وه تا ئێستا داگیركراون.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئێراق باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانه‌وه دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه كورده‌كانن بۆ شوێنه‌كانی خۆیان‌و به‌گۆڕانكاری دیموگرافیای له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.