دوای ئەوەی لەمیانەی دیدارێکدا سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند لەکوردستانەوە تەپڵی شەڕ لێدەدرێت, لەبەرامبەردا نوێنهرێكی كورد ڕایدەگەیەنێت, كورد لەچەک ناترسێت چونکە پێمانوایە باوی نەماوە و کوردی ئەندازیاری ئاشتیە لەئێراق و تەپڵی ئاشتی لێدەدات نەک شەڕ.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ئەشواق جاف لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی ههواڵی پەیامنێر رایگهیاند : کورد تەپڵی شەڕ لێنادات بەڵکو وەکو هەموو جارێک تەپڵی ئاشتی لێدەدات بەڵام لەهەمان کاتتدا گەلی کورد وەکو ئەندازیاری ئاشتی کاری کردوە لەئێراق ئێستاش کاتی ئەوەهاتووە بەپلەی یەکەم کێشەکان لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت چونکە داواکاری شەقامی کوردستانيیە ماوەی دواخستنی چارەسەری ئەو کێشانە نهماوه."
ئاماژهیدا:"ئەوکاتەی ئێمە ڕامانگەیاند كه پێویستە هەموو کێشەکان چارەسەربکرێت, بەغدا و نوری مالکی شەڕیان ڕاگەیاند و هێرشييان کردە سەر هەرێمی کوردستان و گرێبەستە نەوتيیەکان, لەکاتێکدا پێویست بوو لەڕێگەی میدیاکانەوە ئەو بابەتە نەوروژایەو بەڵکو لە لیژنەی نەوت وگازی پەرلەمانی ئێراقەوە بخرایهتهروو و بەڵگەکانی پێشکەش بکردایە ئەگەریش سەرێچی هەبێت بەدواداچونی بۆ بکرێت.
روونیكردهوه:"هەندێک كهس زمانی زبرو چەک بەکار دەهێنن هەروەک چۆن لەکۆبونەوەیەکی سەربازی به مالكییان گووت ئەگەر دەتەوێت دەچینە سەر هەرێمی کوردستان و دەریان دەکەین, ئەویش له وهڵامدا وتیویهتی، با ئێف شانزە بێت ئەوکات کارەکە ئاسانتر دەبێت."
ئهوهشی خستهروو:"ئێمە لەچەک ناترسین چونکە دەڵێێن باوی چەک نەماوە بەڵکو کاتی گفتوگۆیەو پێویستە کێشەکان لهسهر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێت".