| سەرپەرشتیارێكی بیانی: لە ئایندەدا هەرێمی كوردستان دەبێتە ناوچەیەكی پێشكەوتوو |
2012-05-12 |
 |
|
|
سەرپەرشتیارێكی كۆمپانیا جیهانییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا كە لە بواری پلاندانان كاردەكات، سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لە هەمبەر بە پیتی خاكی كوردستان و ئەو بڕە نەوتە زۆرە لەژێر خاكەكەیدایە. ئاماژەیدا، لە ئایندەدا هەرێمی كوردستان دەبێتە ناوچەیەكی پێشكەوتوو. ئێدگارد موراد موردا سەرپەرشتیار لە كۆمپانیای خەتیب گوتی: ماستەرپلان بۆ قەزا و ناحیەكانی هەرێمی كوردستان ئامادە دەكات بەپێی بۆندێك كە لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئیمزای كردووە. ئاماژەیدا، چوارچێوەی كارەكانمان هەرسێ پارێزگەكەی هەرێم دەگرێتەوە و لەكاتی دیاریكراوی خۆیاندا تەواویان دەكەین، بەوپێیەی كۆمپانیاكەمان شارەزایی فراوانی لە بواری پلاندانان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا هەیە و 3500 كادیرمان هەیە كە بەردەوام كاردەكەن. سەبارەت بە تێڕوانینی كۆمپانیاكە بۆ هەرێم وەك سەرەتایەك بۆ دەسپێكردنی كارەكانیان، موراد ڕوونیكردەوە، ناوچەكانی هەرێم جیاوازی لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی ئێراق هەیە. ئاماژەیدا، كوردستان سروشتێكی جوانی هەیە، لەوەش گرنگتر ئەوەیە خاكەكەی بۆ كشتوكاڵ و پەرەپێدانی ئابووری زۆر بە پیتە. گوتیشی: لە ساڵی 2005ەوە هەرێمی كوردستان پێشڤەچوونی زۆری بەخۆوە بینیوە ئەوەش بۆ سەقامگیریی ئەمنی دەگەڕێتەوە. هەروەها ڕوونیكردەوە، نەوتێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان هەیە و لە ئایندەدا هەرێمی كوردستان دەبێتە یەكێك لە ناوچە پێشكەوتووەكان لە ڕووی ئابووری.
|
| |
|
|
|