شێخ عه‌بدوللا محه‌مه‌دسدیق شێخ محه‌مه‌د بارزانی ، ئه‌هلی ته‌سه‌وف بووه ده‌ستی شیعری هه‌بووه . ساڵی 1945 چۆته ئێران و له گه‌ڵ خانه‌واده‌ی بارزانی و بارزانییه‌كان به‌شداری كۆماری كوردستان و دواتر به‌شداری شۆرشه‌كانی ئه‌یلول و گولانی كردووه ، مرۆڤَێكی مرۆڤ دۆست و كۆمه‌لایه‌تی و لای خه‌ڵك خۆشه‌ویست بووه و زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی ده‌زانی و هه‌ندێك شاره‌زایی له زمانی ئینگلیزیش هه‌بووه .
ساڵی 1947 له گه‌ڵ بنه‌ماڵه بارزانی بۆ شاره‌كانی به‌غدا و به‌سرا و كه‌ربه‌لا نه‌فی كراون ، باوكی له به‌ندینخانه بووه كاتێك نه‌فیكراون . باوكی شێخ عه‌بدوللا برای مه‌لا مسته‌فا بارزانی و شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانییه . هه‌روه‌ها شێخ عه‌بدولڵا نوێنه‌ری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بوو له پێشوازیكردنی میوانانی مه‌زارگه‌ی نه‌مران له بارزان .