ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق له لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌بدولهادی حه‌سانی رایگه‌یاند، كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
عه‌بدولهادی حه‌سانی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (واع) رایگه‌یاند، به‌نده‌كانی ده‌ستوور روون و ئاشكران و به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی پێویست دراوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران.
گوتیشی مه‌سه‌له‌ی كه‌م كردنه‌وه و زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستوورییه‌وه بێت كه ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌ركی هه‌مواركردن و پێداچوونه‌وه‌ی به‌نده‌كانی ده‌ستووری وڵاتی له ئه‌ستۆ بێت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ به هه‌مواركردنه‌كان بدات و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بنوێنێت .
هه‌روه‌ها گوتی كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌و كاره ناده‌ستوورییه بدرێت .