د. سامان فه‌وزی ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌شێك یان زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكبكه‌ون، كه متمانه له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێراق بسه‌ننه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و بابه‌ته بكرێت‌و بڕیاری تێدا بدرێت.
سامان فه‌وزی وتی: ئه‌گه‌ر له‌ئێستاشدا به‌زمانی ژماره له‌وباره‌یه‌وه بدوێین، ئه‌وا ته‌نها كورد‌و سه‌درییه‌كان ژماره‌ی ئه‌ندامانیان له (100) په‌رله‌مانتار تێپه‌ڕده‌كات‌و ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و داوایه .
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق وتیشی: كوتله جیابووه‌وه‌كه‌ی لیستی عێراقییه كه به (به‌یزا) ناوده‌برێت، نه‌یتوانیوه كێشه بۆ ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئێراقییه دروست بكات، چونكه كوتله‌ی وه‌سه‌ت هاتوونه‌ته ناو ئێراقییه‌وه‌و به‌مه‌ش لیستی ئێراقییه نزیكن له‌ژماره‌ی پێشووی خۆیان كه (91) كورسییه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ كورد‌و سه‌درییه‌كان به‌سه بۆ سه‌رخستنی ئه‌و بڕیاره، ئه‌گه‌ر خواست هه‌بێت مالكی متمانه‌ی لێبسه‌ندرێته‌وه .
به‌بۆچوونی د. سامان فه‌وزی، هێشتا ئه‌و بڕیاره كاتی ماوه‌و ده‌رفه‌تیش له‌به‌رده‌م مالكیدا ماوه، بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كانی ڕابردوو.