ئه‌ندامێكی لیستی ئه‌لعێراقییه ده‌ڵێت: ده‌ستبه‌رداربوونمان له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو پێی باشتره له‌وه‌ی كه سازش له‌سه‌ر شاری كه‌ركووك بكه‌ین.
ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه محه‌ممه‌د سه‌لمان رایگه‌یاند، لستی ئه‌لعێراقییه ئاماده‌یه سازش له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی ئێراق بكات، ئه‌گه‌ر نرخی ئه‌و پۆسته شاری كه‌ركووك بێت.
محه‌ممه‌د سه‌لمان گوتویه‌تی : لیستی ئه‌لعێراقییه ئاماده نییه له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو سه‌ودای سیاسی له‌سه‌ر شاری كه‌ركووك بكات، چونكه كه‌ركووك سه‌باره‌ت به ئێمه پرسێكی نیشتیمانیه و هیچ كوتله‌یه‌كیش بۆی نییه به‌ته‌نیا ده‌ستكاری بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه كه لیستی ئه‌لعێراقییه بینیێكی فراوانی هه‌یه بۆ چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شاری كه‌ركووك به جۆرێك كه ره‌نگه كه‌سانی دیكه ئه‌م جۆره بینینه‌یان بۆی نه‌بێت.