2012-05-30

سایتی این: ئەنجوومەنی پارێزگەی واست هەڕەشەی ڕاگەیاندنی هەرێمێكی ئیداری سەربەخۆ دەكات ئەگەر متمانە لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئێستای ئێراق بسەنرێتەوە. ئەنجوومەنی پارێزگەی واست لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە (ماجد عەلی) ئەندامی ئەنجوومەنەكە تیایدا قسەی كرد و وتاری خوێندەوە، ڕایگەیاند، پارێزگاكەی ئەوانیش وەكو پارێزگەی بەسرا، بە هەرێمبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران متمانە لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیران بسەنێتەوە. هەر لەم كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا ئەنجوومەنی پارێزگەی واست داوای كرد زمانی حیوار و گفتوگۆ بەسەر زمانی هەڕەشە و زبر زاڵ بكرێت. شایانی باسە پێشتر پارێزگەی بەسرا هەڕەشەی ڕاگەیاندنی هەرێمی كرد ئەگەر متمانە لە نوری مالیكی بسەنرێتەوە.

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌